ئەمشەو سێ شەممە تورکیا تۆپبارانی شارەدێی زرکان لە رۆژئاوای کوردستان دەکات و لە ئەنجامدا ژن و منداڵێک دەکوژرێن و پێنج کەسی تری دوو خێزان بریندار دەبن.
ئاژانسی هاوار نیوز بڵاویکردۆتەوە کە بریندارەکان ژنێکی ٥٠ ساڵ و پیاوێکی ٦٠ ساڵ و گەنجێکی ٣٠ ساڵ و ٢ مناڵ لە تەمەنی ساڵ و نیو و هەشت مانگدا بە سەختی بە پارچەی تۆپبارانی تورکیا برینداربوون.
بریندارەکان گەیەندراونەتە نەخۆشخانە و لە ژێر چاودێری پزیشکدان.
لە دوێنێوە سوپای تورکیا لە رێگای فڕۆکەو تۆبارانەوە دەستی بە هێرشێکی توند کردووە بۆ سەر شەنگال و رۆژئاوا.