فڕۆکە جەنگییەکانى دەوڵەتی تورکیا ئەمڕۆ بۆردومانی شاری عەفرینی دەستپێکردەوە و بەهۆیەوە ژمارەیەک هاوڵاتی بوونە قوربانی.
ئاژانسی هاوار نیوز بڵاویكردەوە، سوپای تورکیا و چەکدارەکانی تۆپبارانكردنی ناوچە كوردیەكانی شاری عەفرینی دەستیپێكردوە و تاوەكو ئێستاش سێ كەس كوژراون و زیاتر لە چوار كەسی دیكەش برینداربوون.
ڕۆژی ١٦ی ئەم مانگە، ڕوانگه‌ی سوری بۆ مافه‌كانی مرۆڤ رایگه‌یاندبوو" هێزه‌كانی توركیا له‌چوارچێوه‌ی هه‌وڵه‌كانیان بۆ ده‌ركردنی هێزه كوردیه‌كان، بۆردومانی ناوچه‌كانی گوندی عه‌یبن ده‌قنه و بیلۆینه و مه‌رعنازیان له سنوری حه‌له‌ب ئه‌نجامداوه".