تەندروستی سلێمانی مەرجەکانی بۆ دەستپێکردنەوەی خوێندنی ئەمساڵ ئاشکراکرد

جێگری بەڕێوەبەری تەندروستی سلێمانی رایدەگەیەنێت" هەرێم لە قۆناغی چارەسەرکردنی کۆرۆنا تێپەڕیوە، بۆیە دەبێت خۆپارێزی چڕبکرێتەوە.

د.هێرش سەلیم، جێگرى بەڕێوەبەرى گشتى تەندروستى پارێزگای سلێمانى بەیانی ئەمڕۆ لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند" هەفتەی داهاتوو هەڵسەنگاندن بۆ ئامارەکانی بڵاوبونەوەی کۆرۆنا لە سنوری پارێزگای سلێمانی دەکەن، لەئێستاشدا لە قۆناغى چارەسەر دەرچووین، بۆیە دەبێت ڤاکسین و خۆپارێزى چڕتر بکرێنەوە".

هێرش سەلیم ئەوەشی خستەڕوو، پێویستە پێش کردنەوەى دەرگاى قوتابخانەکان هەموو مامۆستایان و فەرمانبەران ڤاکسینی کۆرۆنا وەربگرن و رێکاری خۆپارێزی بگیرێتەبەر.


PM:01:04:19/08/2021