هەوڵی ئازادکردنی دەمیرتاش بەردەوامە


ئەندامێکی پەرلەمانی تورکیا سەر بەپارتی دیموکراتی گەلان ئاشکرای دەکات کە هەوڵەکانی ئازادکردنی سەلاحەدین دەمیرتاش بەردەوامەو لەگەڵ ئازادکردنی پرۆسەی ئاشتی دەستپێدەکاتەوە.

سالار مەحمود پەرلەمانتاری پێشووی پەرلەمانی کوردستان لە لێدوانێکی رۆژنامەوانیدا بە " سپی " راگەیاند " کۆنسەی ئەوروپاو لیژنەی مافی مرۆڤی پەرلەمانی ئەوروپا، داوایان لە تورکیا کردوە سەلاحەدین دەمیرتاش ئازاد بکات".

ئەو ئاشکرای دەکات لەگەڵ پەرلەمانتاری تورکیا فەلەکناس یۆجۆ قسەم کردووەو، هەواڵەکەی بپ پشتڕاستکردۆتەوە.

 دەمیرتاش لە دواین هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی تورکیا لە ۲٠۱۸ کاندید بوو، زیاتر لە ٤ ملیۆن دەنگی هێنا بە رێژەی ٨%.

سالار مەحمود دەشڵێت " بەئازادبونی دەمیرتاش پرۆسەی ئاشتی لە تورکیا سەهەڵدەدتەوە. ئەمەش بۆ هەموو لایەک باش دەبێت". 



PM:11:49:19/08/2021