پۆلیسی سلێمانی: تۆمەتبارێك بە تۆمەتی تەقەکردن لە ماڵێک دەستگیرکرا

پۆلیسی پارێزگای سلێمانی رایدەگەیەنێت" مەفرەزەكانی بنكەی پۆلیسی ڕزگاری تۆمەتبارێكیان دەستگیركرد كە لە گەڕەكی چوارباخ لە شاری سلێمانی تەقەی لەماڵێك كردبوو زیانی مادی بەماڵەكە و ئۆتۆمبێلی سكاڵاكار گەیاندبوو". 

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی لە ڕاگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوەکردووە" مەفرەزەكانی بنكەی پۆلیسی رزگاری تۆمەتبارێكیان دەستگیركرد كە لە گەڕەكی چوارباخ لە شاری سلێمانی تەقەی لە ماڵێك كردبوو زیانی مادی بە ماڵەكە و ئۆتۆمبێلی سكاڵاكار گەیاندبوو".

لە ڕاگەیەندراوەکەدا ئەوەش هاتووە" دوای ئەوەی هاوڵاتییەك سكاڵای لەبنكەی پۆلیسی رزگاری تۆمار كرد كە تەقە لەماڵەكەی كراوەو زیان بەر ئۆتۆمبێلەكەی كەوتووە ، بنكەی پۆلیسی ڕزگاری و بەشی پۆلیسی بەڵگەی تاوان گەیشتنە شوێنی رووداوەكە و كەشف و هێڵكاری كرا و دوای لێكۆڵینەوەكان توانرا تۆمەتبار بدۆزرێتەوە و دەستگیربكرێت و دەستیش بگیرێت بەسەر ئۆتۆمبێلەكەیدا".

پۆلیسی پارێزگای سلێمانی لە کۆتایی بڵاوکراوەکەدا باسی لەوەشکردووە، لەئێستادا تۆمەتبار (ف ، ع ، ف ) لەدایكبووی 1985 بە بڕیاری بەڕێز دادوەر راگیراوە و لێكۆڵینەوە لەگەڵیدا بەردەوامە. 


PM:03:38:20/08/2021