پۆلیسی هەولێر: دوو تۆمەتبار دەستگیر کران

وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی هەولێر ڕایدەگەیەنێت" دوو تۆمەتبار دەستگیركران كە فەرمانی دەستگیركردنیان هەبوو". 

هۆگر عزیز وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی هەولێر ڕایگەیاند" بەشی پۆلیسی قەزای دەشتی هەولێر، بنكەی پۆلیسی كەسنەزان، دوو تۆمەتباریان بە ناوەكانی (ا. م. ا) و (م. ع. م) دەستگیر كرد، كە بەپێی ماددە (406) لە یاسای سزادان، فەرمانی دەستگیركردنیان هەبوو". 

ئەوەشی خستەڕوو، یەكێكیان لە ناحیەی ڕزگاری سەر بە قەزای خەبات و ئەوەی دیكەش لە سنووری بنكەی پۆلیسی كەسنەزان، داواكرابوون و هەردوو تۆمەتبارەكە پەڕاوی لێكۆڵینەوەیان بۆ ڕێكخرا و ڕادەستی دادگا كران.


PM:02:23:21/08/2021