هەولێر .. قونسڵی ئەمەریکا زەنگی ئاگادارکردنەوە لێدەدات

قونسڵی ئەمریکا لە هەولێر ماوەیەکە زەنگی ئاگادارکردنەوە لێدەدات و ئەمەش ئاماژەیەکە بۆ هێرشی فڕۆکەی بێ فڕۆکەوان بۆ سەر شارەکە.
قونسڵی ئەمەریکا زیاتر لە چارەکێکە زەنگ لێدەدات و خەڵک هۆشیار دەکاتەوە کە دوور بکەونەوە لە پەنجەرەکان.

تا ئێستا لە قونسڵی ئەمەریکاوە لە هەولێر هیچ راگەیەندراوێک لەسەر ئەو زەنگ لێدانە بڵاونەکراوەتەوە.

وەزارەتی ناوخۆی هەرێمیش هیچی فەرمی لەبارەی ئەو زەنگ لێدانەوە بڵاونەکردۆتەوە.




PM:11:43:21/08/2021