"سپی" ئەنجامی تاقیكردنەوەكانی پۆلی (١٢)ی ئامادەیی بڵاودەکاتەوە

ئەمڕۆ پەروەردەی هەرێم کاتی راگەیاندنی ئەنجامی تاقیکردنەوەکانی قۆناغی (١٢)ی ئامادەیی ئاشکراکرد و وتی" ئێوارەی ئەمڕۆ دووشەممە ئەنجامی تاقیكردنەوە گشتییەکان ڕادەگەیەندرێت". 

سەرچاوەیەکی ئاگادار لە وەزارەتى پەروەردەى حکومەتى هەرێمى کوردستان ڕایگەیاند" ئەمڕۆ ئەنجامى تاقیکردنەوەکانى خولى یەکەمى ئەزموونە گشتییەکانى پۆلى ١٢ی ئامادەیی رادەگەیەنرێت و بەشی تایبەت بە بڵاوکردنەوەی ئەنجامەکان لە ماڵپەڕی وەزارەت کارا دەبێت، بەڵام ئێستا ماڵپەڕەکە کارا نەکراوە و بڕیارە تا شەو کارا بکرێت". 



PM:05:21:23/08/2021