وەزیری بازرگانی و پیشەسازی حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕایدەگەیەنێت" گرانبونی نرخی خواردەمەنی بەتایبەت ئارد هۆکاره‌ی له‌ده‌ره‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاتی ئێمه‌دایه بەڵکو په‌یوه‌ندی به بۆرسه‌ی جیهانییه‌وه هه‌یه له‌ده‌سه‌ڵاتی ئێمه‌دا نییه هه‌ر ته‌نێک ئارد ٦٠ دۆلاری چۆته‌سه‌ر بۆیه نرخی ئه‌و ئارده‌ش له بازاڕه‌کانی هه‌رێمی کوردستان زیاد بووه، بۆیە ئەوەی پەیوەندی بە ئێمەوە هەیە وەک حکومەتی هەرێم ڕۆژی پێنج شەممە کۆدەبینەوە".
کەمال موسلیم وەزیری بازرگانی و پیشەسازی حکومەتی هەرێمی کوردستان-عێراق بە دەنگی ئەمریکای ڕاگەیاند" به‌گشتی به‌رزبوونه‌وه‌ی نرخی که‌لوپه‌ل له عێراق و هه‌رێمی کوردستان له‌ژێر کاریگه‌ری گرانبوونی به‌تایبه‌تی که‌لوپه‌لی خۆراکیه له‌سه‌ر ئاستی جیهانی جگه له‌وه‌ی که به‌های دۆلار به‌رامبه‌ر به پاره‌ی عێراقی به‌رزبوویه‌وه بۆیه به‌شێوه‌یه‌کی به‌رچاو نرخی ئه‌و که‌لوپه‌لانه زیاتر چووه سه‌ره‌وه، ئه‌وه‌ی په‌یوه‌ندی به مادده‌ی خۆراکیه‌وه هه‌یه به‌تایبه‌تی ئارد که چه‌ند ڕۆژێکه نرخی نان به‌رزبۆته‌وه ئێمه به‌دواداچوونی ته‌واومان له‌گه‌ڵ بازرگانه‌کان کرد چونکه ئاردی سپی که بۆ نانه‌واخانه‌کان له‌ده‌ره‌وه ده‌هێنرێت، ئێمه دانیشتنمان له‌گه‌ڵ کردن هۆکاره‌که‌ی ئه‌وه‌یه له‌سه‌رئاستی جیهانی گه‌نم له بۆرسه‌ی جیهانی گرانبووه هه‌ر ته‌نێک ئارد ٦٠ دۆلاری چۆته‌سه‌ر بۆیه نرخی ئه‌و ئارده‌ش له بازاڕه‌کانی هه‌رێمی کوردستان زیاد بووه".
کەمال موسلیم ئەوەشی وت، ئێمه پێرێ کۆبوونه‌وه‌یه‌کمان کرد له‌نێوان وه‌زاره‌ته په‌یوه‌ندیداره‌کان بۆ دراسه‌کردنی ئه‌و بابه‌ته به‌و شێوازه بوو ئه‌وه‌ی په‌یوه‌ندی به بۆرسه‌ی جیهانییه‌وه هه‌یه له‌ده‌سه‌ڵاتی ئێمه‌دا نییه، ئه‌وی تریان کۆبوونه‌وه‌مان کرد و ڕۆژی پێنج شه‌ممه‌ی داهاتووش دوای ئه‌وه‌ی هه‌ر وه‌زاره‌ته ده‌چێت دراسه‌ی بارودۆخی وه‌زاره‌ته‌که‌ی خۆی ده‌کات له‌سه‌ر ئه‌و په‌یوه‌ندیه‌ی وه‌زاره‌ته‌که به‌و بابه‌ته‌وه هه‌یه‌تی به‌رچاوڕوونی ته‌واو له‌گه‌ڵ ستافێک له ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران گفتوگۆی له‌سه‌ر ده‌که‌ین بۆئه‌وه‌ی بزانیین چۆن بتواننین ئه‌م بابه‌ته چاره‌سه‌ر بکه‌ین ئه‌وه‌ی په‌یوه‌ندی به حکومه‌ته‌وه هه‌بێت له‌مه‌سه‌له‌ی باج و ڕسومات و له مه‌سه‌له‌ی کاره‌با و پێدانی سوته‌مه‌نی و ئه‌و کارئاسانیانه‌ی که حکومه‌ت بۆخۆی ده‌توانێت بیکات، ڕۆژی پێنج شه‌ممه جارێکی تر ئه‌و وه‌زاره‌ته په‌یوه‌ندیدارانه کۆده‌بینه‌وه بۆ ئه‌و بابه‌ته.
ئاماژەی بەوەشکرد، به‌ڵێنی ئه‌وه بەخەڵک ده‌ده‌ین وه‌کو وه‌زاره‌ته‌که‌ی خۆمان و وه‌کو وه‌زاره‌ته په‌یوه‌ندیداره‌کان هه‌موومان له‌سه‌ر خه‌تیین بۆئه‌وه‌ی ئه‌و هۆکارانه‌ی که له ده‌سه‌ڵاتی ئێمه‌دایه بتوانیین به‌کاری بهێنیین بۆ که‌مکردنه‌وه‌ی نرخی ئارد له بازاڕه‌کان.