کەمێک پێش ئێستا دارایی هەرێم لیستی مووچەی مانگی ئابی ٢٠٢١ی بڵاوکردەوە و بەپێی لیستەکە سبەینێ یەک وەزارەت مووچە وەردەگرێت.
وەزارەتی دارایی و ئابووری حکومەتی هەرێمی کوردستان لە ڕاگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، سبەینێ چوارشەممە ٢٥ی ئابی ٢٠٢١ مووچەی مانگی ئابی وەزارەتی تەندروستی هەرێم بە رێژەی لە ١٠٠% دابەش دەکرێت.
مانگی رابردوو حکومەتی هەرێمی کوردستان بڕیاریدا موچەی مانگی تەمووز بەبێ لێبڕین دابەشبکرێت.