وادەی دەستپێکردنەوەی پرۆسه‌ى خوێندن لە هەرێم راگەیەندرا

وەزارەتی پەروەردەی هەرێم وادەی دەستپێکردنەوەی پرۆسه‌ى خوێندنی بۆ ئەمساڵ ئاشکراکرد و دەڵێت" لە ١٤ی ئەیلولی ٢٠٢١ پرۆسەی خوێندن دەست پێدەکاتەوە". 

ئەمڕۆ سێشەممە وەزارەتی پەروەردەی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە ڕاگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، رۆژی ١٤ی ئەیلولی ٢٠٢١ پرۆسەی خوێندن لە سەرجەم ناوەندەکانی خوێندن لە هەرێمی کوردستان دەستپێدەکاتەوە. 

لە راگەیەندراوەکەی وەزارەتی پەروەردەی هەرێمدا هاتووە" ئەگەر هیچ پێشهاتێکی تەندروستی نەیەتە پێش ئەوا لەو کاتەی دیاریمان کردووە دەست بە پرۆسەی خوێندنی ساڵی ٢٠٢١ بۆ ٢٠٢٢ دەکرێت".


PM:03:20:24/08/2021