پەرلەمانتارێکی یەکێتی لەبارەی کڕینی ئۆتۆمبێل بۆ بریکاری وەزارەتی کاروباری شەهیدان پەیامێکی بڵاوکردەوە

ئەندامێکی پەرلەمانی کوردستان لە فراکسیۆنی یەکێتی لەبارەی کڕینی ئۆتۆمبێل بۆ بریکاری وەزارەتی کاروباری شەهیدان پەیامێکی بڵاوکردەوە و ڕایدەگەیەنێت" وەزارەتی شەھیدان ئەم چاکسازییە لە کوێی یاسای چاکسازی و یاسای زیندانیانی سیاسیدا ھاتووە کە دوو یاسای بەرکارن". 

ڕۆژان شەھید حەمەڕەش ئەندامی پەرلەمانی کوردستان لە فراکسیۆنی یەکێتی لەبارەی کڕینی ئۆتۆمبێل بۆ بریکاری وەزارەتی کاروباری شەهیدان ڕاگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە و دەڵێت" وەزارەتی شەھیدان ئەم چاکسازییە لە کوێی یاسای چاکسازی و یاسای زیندانیانی سیاسیدا ھاتووە کە دوو یاسای بەرکارن و نابێت ھیچ پەیڕەو و ڕێنماییەکیش پێچەوانەیان ھەبێت". 

ئاماژەی بەوەشکردووە، منحەی ٦٨٠ ڕزگاربووی ئەنفال دەبڕن لە کاتێکدا ساڵێک و شەش مانگیان ماوە بۆ تەواوکردنی ئەو کاتەی لە یاساکەدا ھاتووە و دواتر ئەگەر موچەی تریان نەبوو دەبێت منحەکانیان ھەر بەردەوام بێت، بەلام لە ھەمان کاتدا ئۆتۆمبێل بۆ بریکاری وەزارەت دەکڕن بە بڕی نەوەد و چوار ملیۆن و پێنج سەد ھەزار دینار لە کاتێکدا ئەم بریکارە لە ساڵی ٢٠٢٠یش ئوتۆمبێلی بۆ کڕدراوە بە بڕی نەوەد و دوو ملیۆن دینار؟. 

ئەندامەکەی پەرلەمانی کوردستان لە کۆتایی بڵاوکراوەکەدا دەشپرسێت، ئەگەر ئەم دوو بڕە کۆبکرێتەوە منحەی چەند زیندانی سیاسی دەکات کە مانگی دووسەد و پەنجا ھەزار دینار وەردەگرن؟. 


PM:11:07:29/08/2021