بزوتنەوەی گۆڕان دوو پۆستی نوێی لە گەرمیان وەرگرت

ئەمرۆ ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی بە زۆرینەی دەنگ دوو كاندیدی لە پشکی بزوتنەوەی گۆڕان بۆ پۆستی قائیمقامی قەزای دەربەندیخان و بەڕێوبەری ناحیەی سەرقەڵای یەكلاكردەوە. 

لە كۆبوونەوی ئەمڕۆ سێشەمەی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی بە زۆرینەی دەنگی ئەندامانی ئەنجومەنەكە هەریەک لە سلێمان سەعید، بۆ قائیمقامی دەربەندیخان و تەها ئیبراهیم قادر، بۆ بەڕێوبەری ناحیەی سەرقەڵا پەسەندکران.

هاوکات ئازاد محەمەد، سەرۆكی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی ڕایگەیاند" هەردوو پۆستەكە پشكی بزوتنەوەی گۆڕانن و كاندیدەكانیان لەلایەن پارێزگای سلێمانییەوە ڕەوانەی ئەنجومەنی پارێزگا كراوە و بە زۆرینەی دەنگ متمانەیان پێ بەخشراوە". 


PM:02:00:31/08/2021