وەزیری پێشمەرگەی حكوومەتی هەرێمی كوردستان رایگەیاند " لەگەڵ وەزارەتی بەرگریی حكوومەتی فیدراڵیدا گەیشتوونەتە ڕێككەوتنی كۆتایی لەبارەی هێوركردنەوەی دۆخی ئەمنیی ناوچە كوردستانییەكانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێمی كوردستان".
لە بەیانێکدا وەزارەتی پێشمەرگە ئاماژە بە سەردانی شاندێكی باڵای راوێژكارانی سه‌ربازیی هاوپه‌یمانان بۆ وەزارەتی پێشمەرگە كردووە، كە لە دیدارێكدا شۆرش ئیسماعیل وه‌زیری پێشمه‌رگه رای گەیاندووە بۆ گه‌ڕانه‌وه‌ی ئارامی و سه‌قامگیری له ناوچه كوردستانییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ئیداره‌ی هه‌رێم، له‌ناوبردن و دوورخستنه‌وه‌ی تیرۆریستان له‌و ناوچانه‌دا، له‌گه‌ڵ سوپای عێراق و وه‌زاره‌تی به‌رگری گه‌یشتوونەتە رێككه‌وتنی كۆتایی و به‌م نزیكانه ئاماده‌كارییه‌كان بۆ رۆڵ و ئه‌رك بینینی و دوو لیوای هاوبەش ته‌واو ده‌بێت.
هەروەها هاتووە، وه‌زیری پێشمه‌رگه له كۆبوونەوەیدا لەگەڵ كۆلۆنێل تاد بڕۆوس به‌رپرسی راوێژكارانی سه‌ربازیی هاوپه‌یمانان له هه‌رێمی كوردستان و وه‌فدێكی سه‌ربازی یاوه‌ری، هه‌وڵ و هه‌نگاوه‌كانی هێزی هاوپه‌یمانان و هێزه‌كانی ئه‌مریكای به‌رز نرخاند له رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی تیرۆر و تیرۆریستان‌دا.
لە بەیانەکەدا له‌سه‌ر دۆخی ئاسایشی ناوچه‌كه، وه‌زیری پێشمه‌رگه به تیمی راوێژكارانی سه‌ربازی هاوپه‌یمانانی راگه‌یاندووە كە ئەوان له واقیعی ناوچه‌كه به باشی تێده‌گه‌ن و خوازیارن له بەرامبه‌ر مه‌ترسیه چاوه‌ڕوانكراوه‌كان، له‌گه‌ڵ به‌غدا بگه‌نه رێككه‌وتنی كۆتایی له‌سه‌ر ته‌واوی گرفت و له‌مپه‌ره‌كان، تا له داهاتوودا ئۆپه‌راسیۆنی هاوبه‌ش به‌یه‌كه‌وه ئه‌نجام بدەن.
لای خۆیەوە به‌رپرسی راوێژكارانی سه‌ربازیی هاوپه‌یمانان له هه‌رێمی كوردستان رای گه‌یاندووە كە به‌رده‌وام ده‌بن له هه‌ماهه‌نگی و هاوكارییه‌كانیان، بۆ ئه‌وه‌ی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه هاوشانی سوپای عێراق ئاماده بكه‌ن.