وەزارەتى رۆشنبیرى هەرێم لە نوسراوێکدا کەناڵەکانى راگەیاندن ئاگاداردەکاتەوە کە خۆیان بپارێزن لە نمایشکردنى کیلپى ٧ى گۆرانیبێژ توانا سەعید، چونکە پێی وایە کە ناوەڕۆکی بەرهەمەکە زۆر لاواز و بێ بنەمایە و هۆکارە بۆ تێکدانی شیرازەی خێزان.
ئەمڕۆ چوارشەممە وەزارەتی رۆشنبیریی حکومەتی هەرێمی کوردستان نوسراویکی فەرمی بڵاوکردەوە کە واژۆی شێروا عوڵا خوڕشید، بەڕێوەبەری گشتی چاپ و بڵاوکردنەوەی لەسەرە تێدا هاتوو" چەند ڕۆژێكە كلیپێك لەلایەن (تواناسەعید) ناوێك لە ژێر ناونیشانی (٧) دا بڵاوكراوەتەوە كە كارێكی نەشیاوی دوور لە نەریتی گشتییە و لە ڕووی دەق و هونەری میوزیك و میلۆدیشەوە لاوازە و هاوكات بە كەم نیشاندانی ئافرەتیشی تێدایە كە ئەوەش پێچەوانەی ماددەی سێیە لەڕێنمایی ژمارە ١ی ساڵی ٢٠١٤ی تایبەت بە چاودێری میدیا لە هەریمی كوردستان".
لە نوسراوەكەدا ئەوەش هاتووە، سەرجەم میدیا نوسراو و بینراوەكان و سایتو پەیج و كەناڵەیوتوبەكانیش ئاگاداردەكەینەوە كە خۆیان بپارێزن لە نمایشكردنی ئەو كلیپە، بەوەش خزمەت دەکەن بەپاراستنی ئاستبەرزی کەناڵەکانتان.