ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان ڕایدەگەیەنێت" رێککەوتنی وەزارەتی سامانە سروشتییەکان لەگەڵ وەزارەتی نەوتی عێراق بۆ ناردنی بەنزینی ئۆکتان بەرز و نەوتی سپی بۆ هەرێمی کوردستان لە داهاتوویەکی نزیکدا دەچێتە بواری جێبەجێکردنەوە".
ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان لەراگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه به سه‌رپه‌رشتی مه‌سرور بارزانی سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان و ئاماده‌بونی قوباد تاڵه‌بانی جێگری سه‌رۆك وه‌زیران، ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان كۆبوه‌وە، له ده‌ستپێكی كۆبونه‌وه‌كه‌دا، سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران، ئاماژه‌ی به سه‌ردانی ئیمانوێل ماكڕۆن سه‌رۆكی فڕه‌نسا كرد بۆ هه‌رێمی كوردستان و به سه‌ردانێكی گرنگ و مێژویی ناوبرد كه دوپاتكردنه‌وه‌ی گرنگیدانی فه‌ڕه‌نسایه به په‌یوه‌ندیی له گه‌ڵ هه‌رێمی كوردستان و نیشانه‌ی پێگه‌ی به‌هێزی هه‌رێمی كوردستانه له ئاستی نێوده‌وڵه‌تیدا.
پاشان هه‌ریه‌ك له فه‌وزی هه‌ریری سه‌رۆكی دیوانی سه‌رۆكایه‌تیی هه‌رێمی كوردستان و ئامانج ڕه‌حیم سكرتێری ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران، پوخته‌یه‌كیان ده‌رباره‌ی گرنگیی به‌شداریی هه‌رێمی كوردستان له دایه‌لۆگی ستراتیجی نێوان عێراق و ویلایه‌ته یه‌كگرتوه‌كانی ئه‌مه‌ریكا و سوده‌كانی بۆ هه‌رێمی كوردستان خسته‌ڕوو.
له بڕگه‌یه‌كی دیكه‌ی كۆبونه‌وه‌كه‌دا، ئاوات شێخ جه‌ناب وه‌زیری دارایی و ئابوری و ئومێد سه‌باح سه‌رۆكی دیوانی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران ، تیشكیان خسته سه‌ر میكانیزمی جێبه‌جێكردنی بڕیاری دوا كۆبونه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران بۆ دابینكردنی نه‌وتی سپی بۆ هاوڵاتییان له وه‌رزی سه‌رما و چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌ی به‌رزبونه‌وه‌ی نرخی به‌نزین به ڕه‌چاوكردنی ته‌ندروستیی وژیانی هاوڵاتییان و به‌رگرتن له هێنانی سوته‌مه‌نی كوالیتی خراپ بۆ ناو هه‌رێم، هه‌روه‌ها هه‌وڵه‌كانی وه‌زاره‌تی سامانه سروشتییه‌كان له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌تی نه‌وتی عێراق خرایه‌ڕو بۆ ناردنی به‌نزینی ئۆكتان به‌رز و نه‌وتی سپی بۆ هه‌رێمی كوردستان، كه بڕیاره له داهاتویه‌كی نزیكدا بكه‌وێته بواری جێبه‌جێكردنه‌وه.
بڕگه‌ی سێیه‌می كۆبونه‌وه، خستنه‌ڕوی ئه‌نجامی كۆبونه‌وه‌ی وه‌زیره په‌یوه‌ندیداره‌كان و پارێزگار و سه‌رپه‌رشتیارانی ئیداره سه‌ربه‌خۆكان بو سه‌باره‌ت به چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌ی فڕن و نانه‌واخانه‌كان و گرانبونی نرخی نان و سه‌مون و ئاسانكاری و پشتیوانیی وه‌زاره‌ته په‌یوه‌ندیداره‌كان له‌م بواره‌دا، ئه‌و بڕیارانه خرانه‌ڕو كه وه‌زاره‌ته په‌یوه‌ندیداره‌كان له ماوه‌ی ڕابردو ده‌ریانچواندون بۆ پێشكه‌شكردنی ئاسانكاریی وپشتیوانیی وه‌زاره‌ته‌كان بۆ نانه‌واخانه و سه‌مونخانه‌كان له دابینكردنی پێداویستییه‌كانییان و ڕێكخستنه‌وه‌ی بابه‌تی هێنانی ئارد له ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێمی كوردستان، ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران وه‌زاره‌ته په‌یوه‌ندیداره‌كانی ڕاسپارد ، ڕێكاریی پێویست وه‌ربگرن بۆ پشتیوانیی ئه‌م بواره و كاركردن بۆ دڵنیابون له كوالیتی ئاردی هاورده‌كراو له ڕوی خۆراكیی وته‌ندروستیه‌وه، بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش، ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران، بڕیاریدا لیژنه‌یه‌ك پێكبهێنرێت بۆ به‌دواداچونی ئه‌م بابه‌ته و وه‌رگرتنی ڕێكاریی قانونی به‌رامبه‌ر سه‌رپێچیكاران، ئه‌ویش به ئاراسته‌ی پاراستنی ژیان و ته‌ندروستی هاوڵاتییان ودابینكردنی نان وسه‌مون كه پێداویستی سه‌ره‌كین به گونجاوترین نرخ و كوالیتی و ڕاسپاردنی لیژنه‌كانی قایمقامیه‌ت و ئاسایشی بازرگانیی بۆ به‌دواداچونی بازاڕ.
له بڕگه‌ی كۆتایی كۆبونه‌وه‌كه‌دا ، ساسان عه‌ونی وه‌زیری شاره‌وانی و گه‌شتوگوزار و بێگه‌رد تاڵه‌بانی وه‌زیری كشتوكاڵ و سه‌رچاوه‌كانی ئاو، پڕۆژه وهه‌نگاوه‌كانی وه‌زاره‌ته‌كانیان بۆ دابینكردنی ئاوی پاك بۆ هاوڵاتییان خسته‌ڕو، به تایبه‌تی له بواری پاراستنی ئاوی ژێر زه‌ویی و به‌رگرتن له زیادبونی دابه‌زینی ئاستیان و سود وه‌رگرتن له سه‌رچاوه‌كانی ئاوی سه‌رزه‌وی له ڕێگای ته‌واوكردنی پڕۆژه‌ی به‌نداو و پۆنده‌كان بۆ گلدانه‌وه‌ی ئاو و دابینكردنی بودجه‌ی به‌كاربردنی پێویست بۆ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئاوی شاره‌كان.
دواتر ئالان حه‌مه سه‌عید وه‌زیری په‌روه‌رده و سامان به‌رزنجی وه‌زیری ته‌ندروستی باسیان له ئاماده‌كاریی و ڕێكاره‌كانی خۆپارێزیی كردنه‌وه‌ی قوتابخانه‌كان و ده‌سپێكی ساڵیی نوێی خوێندنی 2021-2022 به ئاراسته‌ی زیادكردنی سه‌نته‌ره‌كانی پێدانی ڤاكسین به مامۆستایانی په‌روه‌رده و مامۆستا و قوتابی و فێرخوازانی زانكۆ و په‌یمانگاكان، ئه‌نجومه‌ن وه‌زیران جه‌ختی كرده‌وه له‌سه‌ر جێبه‌جێكردنی به‌رنامه‌ی گرنگیدان وبره‌ودان به په‌روه‌رده و فێركردن و مامۆستایان كه خوڵقێنه‌ری نه‌وه‌یه‌كی خوێنده‌وار و ته‌ندروست وڕۆشنبیرن به ڕه‌چاوكردنی پاراستنی ژیان وته‌ندروستیشیان.
له‌كۆتاییدا ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران، وه‌زاره‌تی گواستنه‌وه و گه‌یاندن و وه‌زاره‌تی ناوخۆی ڕاسپارد بۆ وه‌رگرتنی ڕێكاریی پێویست بۆ قه‌ده‌غه‌كردنی مامه‌ڵه‌كردن به سیم كارتی مۆبایلی بێ فۆڕم وبه‌رایی، به شێوه‌یه‌ك پێویسته له‌مه‌ودوا ته‌واوی زانیاری كڕیارانی سیم‌كارت دیاربێت ، هه‌مو ئه‌و سیمكارتانه‌ش ڕابگیرێن كه بێ فۆڕمن، بۆ ئه‌م مه‌به‌سته، پێویسته كۆمپانیاكانی مۆبایل پابه‌ند بن و وه‌زاره‌تی ناوخۆ ڕا‌سپێردرا ڕێكار به‌رامبه‌ر ئه‌و سه‌رپێچیكارانه بگرێته‌به‌ر كه ئامێره‌كانی په‌یوه‌ندیكردن به‌شێوه‌یه‌كی خراپ به‌كارده‌هێنن.