نرخی کارەبای مۆلیدە ئەهلیەكان بۆ مانگی ڕابردوو دیاریكرا

له‌ سلێمانی نرخی كاركردنی مۆلیده‌ ئه‌هلییه‌كان بۆ مانگی رابردوو دیاریكرا كه‌ بۆ هه‌ر ئه‌مپێرێك بڕی نۆ هه‌زار تا ١٠ هه‌زارو ٥٠٠ دینار وه‌رده‌گرن.

لە ڕاگەیەندراوێکدا قایمقامیەتی سلێمانی بڵاویکردەوە، كاركردن و تەرخانكردنی كارەبا لەلایەن موەلیدە ئەهلییەكانەوە بۆ هاوڵاتیان لە مانگی ئابدا لە نێوان ٢١٠ بۆ ٢٤٥ كاتژمێر بووە و هەر كاتژمێرێك بە (٤٢.٩) دینار دیاریكراوە.

باس لەوەشكراوە، نرخی یەك ئەمپێڕ كارەبای موەلیدەی ئەهلی لە ناوشاری سلێمانی بۆ ئەو مانگە لە نێوان نۆ هەزار بۆ ١٠ هەزار و ٥٠٠ دینار دەبێت‌، هەربۆیە بەهۆی جیاوازی كارپێكردنی موەلیدەكان‌ لەگەڕەكێك بۆ گەڕەكێكی دیكە، نرخی ئەمپێڕێك كارەبای موەلیدەی گەڕەكێك بۆ گەڕەكێكی دیكە جیاواز دەبێت.


PM:01:10:02/09/2021