مەرجەعێکی باڵایی شیعەکان گیانی لەدەستدا

ئەمڕۆ هەینی محەمەد سەعید حەکیم کە یەكێك بوو لە گەورە مەرجەعەكانی شیعە لە عێراق بەهۆی نەخۆشییەوە کۆچی دواییکرد. 

تۆڕی هەواڵیی شەفەق نیوز ڕایگەیاند" محەمەد سەعید حەکیم، یەکێک لە مەرجەعە باڵاکانی شیعە لە عێراق ئەمڕۆ بەهۆی جەڵتەی دڵەوە لەتەمەنی ٨٧ ساڵیدا لە نەجەف گیانی لەدەستدا". 

موحەمەدی كوڕی سەعیدی كوڕی موحەمەد عەلی كوڕی ئەحمەدی كوڕی مەحسینی تەباتەبائی حەكیم لەساڵی ١٩٣٤ لە شاری نەجەف لەدایکبووە و بە یەکێک لە مەرجەعە باڵاکانی شیعە دادەنرێت.


PM:06:57:03/09/2021