بەڕێوەبەرایەتی پەروەردەی کەلار وانەبێژانی سنوورەکەی ئاگادار دەکاتەوە

پەروەردەی کەلار لە ڕاگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوەکردووە" سبەینێ یەکشەممە کۆتا ڕۆژە بۆ هێنانی لیستی مانگی ٣ی ٢٠٢١ی وانەبێژان".

بەڕێوەبەرایەتی پەروەردەی کەلار لە ڕاگەیەندراوێکدا ئاگاداری سەرجەم بەڕێوەبەری قوتابخانە و خوێندنگاکانی سنورەکەی دەکاتەوە، کە  ئەوانەی تاکو ئێستا لیستی مانگی ٣ی ٢٠٢١ی وانەبێژانیان نەهێناوە یاخود کەم و کورتی هەبووە لە لیستەکانیان سبەینێ یەکشەممە ٥ی ئەیلولی ٢٠٢١ کۆتا ڕۆژە بۆ هێنانی لیستی مانگی ٣ی ئەمساڵ. 

لە ئاگادارییەکەی بەڕێوەبەرایەتی کەلاردا ئەوەش خراوەتەڕوو، بەپێچەوانەوە ئەگەر لیستەکە هەتا سبەینێ نەگاتەدەستیان بەڕێوەبەرەکان بەرپرسیار دەبن. 


PM:12:02:04/09/2021