بەڕێوەبەری خۆسەر لە رۆژئاوا تەمەنی خزمەتی سەربازی کەمکردەوە


بەڕێوەبەری خۆسەر لە رۆژئاوای کوردستان لە راگەیاندنێکدا بڵاویکردەوە کە چیتر لە دایکبوانی ساڵی ١٩٩٠ تاوەکو ١٩٩٧ لە خزمەتی سەربازی دەبەخشرێن.

ئەمڕۆ شەممە ٤ ی ئەیلول بەڕێوەبەری خۆسەر لە رۆژئاوای کوردستان لە راگەیاندنێکدا دەڵێت " لەدایکبوانی داواکراو بۆ خزمەتی سەربازی لە تەمەنی ١٨ ساڵییەوە تا ساڵی ١٩٩٨ دەگرێتەوە".

ئەووەشخراوەتە ڕوو کە لە دایکبوانی ساڵانی ١٩٩٠ تا ١٩٩٧ لە ئەرکی خزمەتی سەربازی دەبەخشرێن.

ئەو بڕیارە ئەو کەسانە ناگرێتەوە کە لە ریزی هێزەکانی ئاسایش، ناوخۆ و هێزەکانی دیکەی ئیدارەی خۆسەر لە باکور و رۆژهەڵاتی سوریادان.( وەک لە راگەیاندنەکەدا هاتووە ).



PM:02:20:04/09/2021