گەرمیان .. گەنجێک بە چەقۆ کوژرا ( وێنەکەی ببینە )


بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی ئیدارەی گەرمیان رایگەیاند " لە عەلوەی کەلار بەهۆی شەڕەوە کاسبکارێک بەچەقۆ کوژرا."

لە راگەیاندراوێکی پۆلیسی گەرمیان کە دانەیەکی دەست سپی کەوتووە ئاماژە بۆ ئەوە دەکات "نیوەڕۆی ئەمڕۆ چوارشەممە ٨ ی ئەیلول، دوو کاسبکار لەنێو عەلوەی کەلار دەبێت بەشەڕیان و یەکێکیان بە چەقۆ لەبەرامبەرەکەی دەدات و بەسەختی برینداری دەکات دوای گەیاندنی بە بەشی فریاکەوتنی شەهید هەژار لە کەلار بەهۆی سەختی برینەکەیەوە گیانی لەدەستدا".

لە راگەیاندنەکەدا هاتووە "ئەو گەنجەی گیانی لەدەستداوە ناوی (هاوکار محەمە ئەمین)ەو) لەدایکبووی ساڵی ١٩٩٦ە و دانیشتووی گەڕەکی شەهیدانی قەزای کەلارە".

تۆمەتبارەکە کە ناوی(ع، ص، ن) لەدایکبووی ساڵی ٢٠٠٣ دانشتووی کەلار گەڕەکی سەرکەوتن بەبڕیاری دادوەرو بەپێی مادەی ٤٠٥ دەستگیرکراوە.



PM:06:46:08/09/2021