وتەبێژی پۆلیسی هەولێر رایدەگەیەنێت" ئەمشەو لە ئەنجامی کێشەیەکی کۆمەڵایەتی ژنێک لەلایەن پیاوەکەیەوە کوژرا".
هۆگر عەزیز وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای هەولێر ڕایگەیاند" ئەمشەو بەهۆی کێشەیەکی کۆمەڵایەتی لە هۆتێلێکی شاری هەولێر ژنێک لەلایەن هاوسەرەکەیەوە تەقەی لێکراو کوژرا".
ئاماژەی بەوەشکرد، ژنەکە تەمەنی ٣١ ساڵە و دانیشتووی شاری سلێمانی بوون، لە ئێستاشدا دۆسییەی لێکۆڵینەوە لەسەر رووداوەکە کراوەتەوە و دەستیش بەسەر ئەو چەکەدا گیراوە کە تاوانەکەی پێ ئەنجام دراوە.
كاتژمێر ٤:٠٠ی ئێوارهی دوێنێش له گهڕهكی سهیداوای شاری ههولێر دەمەقاڵێ لە نێوان ژن و مێردێک ڕوویدا، کە بەهۆیەوە ژنەکە تهقهی لههاوسهرهكهی كرد و برینداری كرد.