سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان ئەمڕۆ لە مەراسیمی دەستپێکردنی هەڵمەتی بانگەشەی پارتی بۆ هەڵبژاردنی داهاتووی عێراق ڕایگەیاند" سەرەکیترین کێشەمان لەگەڵ بەغداد نەبوونی هاوبەشیی راستەقینەیە".
مەسعود بارزانی سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان لە میانی بەشداریکردنی لە مەراسیمی بانگەشەی هەڵبژاردندن لە شاری هەولێر وتارێکی پێشکەشکرد و وتی" دەبێت هەموو لایەک لەبری یەککتر شکاندن بیر لەوە بیکەینەوە کاری هاوبەش بکەین".
ڕاشیگەیاند" پێمانخۆشە لەسەر بنەمای شەراکەت و هاوسەنگی لەگەڵ بەغداد کار بکەین و کاتی ئەوە هاتووە چارەسەری جدی کێشەکان بکرێت".
ئاماژەی بەوەشکرد، تێبینی زۆرمان لەسەر یاسای هەڵبژاردنەکانی عێراق هەبووە و دابەشکردنی کورسییەکان دادپەروەری تێدا نییە، بەڵام ئێمە بۆ پاراستنی پێگەی پارتی بڕیاری بەشداریکردنمان دا.
دەشڵێت" نەتەوە یەکگرتووەکان بەڵێنیان داوە چاودێرییەکی ورد بکەن بۆ ئەوەی ئەمجارە ساختەکاری نەکرێت".
دەقی پەیامەکەی سەرۆکی پارتی:
به‌ناوی خوای گه‌وره و میهره‌بان
خوشك و برایان به‌ڕێز.. هه‌ڤاڵانی تێكۆشه‌ر..
له‌م رۆژه پیرۆزه‌دا رۆژی 11ی ئهیلوول كه رۆژێكی یه‌كجار پیرۆزه، ئێمه لێره كۆبووینه‌ته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی هه‌ڵمه‌تی هه‌ڵبژاردن بۆ كاندیده‌كانمان رابگه‌یه‌نین، شۆڕشی ئهیلوول، نه‌ك شۆڕشێكی چه‌كداری بوو به ته‌نها، به‌ڵكو شۆڕشێكی سیاسی و كۆمه‌ڵایه‌تی بوو، شۆڕشی دروستكردنی تاكی كورد بوو شۆڕشی دروستكردنی بڕوا بوو له‌ناو میلله‌تێك كه بزانی خاوه‌ن قه‌زیه‌یه و چۆن به‌رگری له قه‌زیه‌ی خۆی بكات و پلانی دوژمنان پووچه‌ڵ بكاته‌وه.
شۆڕشی ئهیلوول بوو به په‌ناگه بۆ هه‌موو تێكۆشه‌ر و پێكهاته‌كانی خه‌ڵكی عێراق، حیكمه‌تێكی گه‌وره‌ی سه‌ركردایه‌تی شۆڕش هه‌بوو، كه درووشمی سه‌ره‌كی ئه‌وه‌بوو "دیموكراسی بۆ عێراق و ئۆتۆنۆمی بۆ كوردستان"، شۆڕشی ئهیلوول بناغه‌ی هه‌موو بزووتنه‌وه‌ی رزگاریخوازه له دوای ساڵی 1961 و تا ئه‌مڕۆ و بۆ ئایینده‌ش، هه‌ر بناغه‌ی سه‌ره‌كی بزووتنه‌وه‌ی رزگاریخوازی كوردستان، شۆڕشی ئه‌یلووله، قوتابخانه‌یه‌كی گه‌وره‌یه، قاره‌مانی زۆر گه‌وره‌ی پێگه‌یاند و ده‌ستكه‌وتی گه‌وره‌شی بۆ گه‌لی كوردستان به‌دیهێنا، له هه‌مووشی گه‌وره‌تر ئه‌وه‌بوو میلله‌تێكی هۆشیار كرده‌وه و بووه میلله‌تێكی خاوه‌ن بڕوا به‌خۆبوو، كه ئه‌وه له هه‌موو شتێك گه‌وره‌تره.
مانگێك ماوه بۆ هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی فیدرالی، هه‌رچه‌نده ئێمه زۆر تێبینیمان هه‌بوو له‌سه‌ر یاسای هه‌ڵبژاردن و له‌سه‌ر دابه‌شكردنی كورسییه‌كانی پارێزگاكان، كه هیچ عه‌داله‌تێك و ئینسافێكی تێدا نییه و له‌سه‌ر هیچ بنه‌مایه‌كی راستیش نییه، چونكه سه‌رژمێری نه‌كراوه، به‌ڵام بۆ به‌رژه‌وه‌ندی گشتی و بۆ ئه‌وه‌ی سه‌نگی پارتی بپارێزین بڕیارماندا به‌شداربین، به هه‌موو كه‌موكوڕییه‌كانی هه‌ڵبژاردن كه هه‌یه‌تی.
داوای ئێمه و داوای هه‌موو خه‌ڵكی عێراق ئه‌وه‌یه هه‌موو لایه‌نه‌كان كه به‌شدار ده‌بن له هه‌ڵبژاردن كه ده‌بێت هه‌ڵبژاردنێكی بێگه‌رد و خاوێن و بێت و ته‌زویری تێدا نه‌بێت، ئه‌وه داخوازی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان و كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تییه، هه‌مووان ته‌ئكیدیان كردووه كه به هه‌موو توانایه‌كه‌وه هه‌وڵده‌ده‌ین كه هه‌ڵبژاردنێكی پاك و خاوێن بێت ئومێده‌وارین كه سه‌ركه‌وتووبن له‌وه، وه‌عدیشیان داوه كه چاودێرییه‌كی توند بكرێت، بۆ ئه‌وه‌ی ته‌زویر نه‌كرێت، ئومێده‌وارین سه‌ركه‌وتووبن له ئهركهكهیاندا.
هه‌ڤاڵان.. بێگومان هه‌ڵبژاردن راستترین و باشترین رێگه‌یه بۆ هه‌ر گۆڕانكارییه‌ك كه له‌ده‌سه‌ڵاتدا بكرێت، پارتی خۆی خاوه‌نی بیرۆكه‌ی هه‌ڵبژاردنه، هه‌مووتان له بیرتانه له نه‌ورۆزی ساڵی 1991 له كاتی راپه‌ڕینی گه‌وره له شاری كۆیه، ئه‌و بانگه‌وازه‌مان ئاراسته‌ی هه‌موو جیهان و گه‌لی كوردستان كرد، كه ده‌مانه‌وێ هه‌ڵبژاردن بكه‌ین، له شه‌رعیه‌تی شۆڕشگێرییه‌وه بچین بۆ شه‌رعیه‌تی ده‌ستووری و قانونی به هه‌ڵبژاردن، ئه‌وه نه كه‌س فه‌رزی كردبوو له‌سه‌ر ئێمه، باوه‌ڕیش ناكه‌م ئه‌و كاته کەس بیری له‌وه كردبێته‌وه، به‌ڵام ئه‌وه بۆ ئێمه وه‌كو پارتی، مه‌سه‌له‌كی مه‌بده‌ئی و قه‌ناعه‌ته، ئێستاش ئێمه ده‌ڵێین هه‌ر ئاڵوگۆڕییه‌ك له ده‌سه‌ڵاتدا له رێگه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌وه له رێگه‌ی دیموكراسییه‌وه بكرێت، به‌ڵام به كوده‌تا ئاڵوگۆڕی ناكرێت.
له هه‌ڵبژاردنی رابردوو، پارتی نه‌ك له‌سه‌ر ئاستی هه‌رێم، به‌ڵكو له‌سه‌ر ئاستی هه‌موو عێراق بوو به حزبی ژماره یه‌ك، بێگومان ئه‌مه ئه‌نجدامی ماندووبوون و زه‌حمه‌تی قیاده و كادیر و ئه‌ندامان و لایه‌نگرانی پارتی بووه، به‌ڵام له‌بیرتان نه‌چی، پاداشتی گه‌لی كوردستان بوو بۆ پارتی، بۆ هه‌ڵوێسته نه‌گۆڕ و نه‌ته‌وه‌ییه راست و درووسته‌كانی پارتی.
ئومێده‌وارم ئه‌مجاره‌ش پارتی هه‌روا به سه‌ركه‌وتوویی له‌م هه‌ڵبژاردنه ده‌ربچێت و هه‌ر بمێنێته‌وه به حزبی ژماره یه‌ك، هه‌موو حزبێكیش هه‌قی خۆیه‌تی هه‌وڵ بدات حزبی یه‌كه‌م بێـت ئه‌و حه‌قه هی پارتیشه بێگومان، بۆ ئه‌وه‌ی ئێمه ئه‌و سه‌ركه‌وتن و ده‌ستكه‌وتانه بپارێزین، داوا ده‌كه‌م هه‌موو رێكخستنه‌كانی پارتی به جۆش و خرۆشێكی تازه‌وه بێنه مه‌یدان، داوا له هه‌موو كادیر و ئه‌ندامان و لایه‌نگرانی پارتی ده‌كه‌م، هه‌موو دڵسۆزان به‌شدار بن له هه‌ڵبژاردن، چونكه هه‌ڵبژاردنێكی چاره‌نووسسازه.
داوا ده‌كه‌م رێكخستنه‌كانی پارتی پابه‌ندبن به رێنماییه‌كانی لیژنه‌ی باڵای هه‌ڵبژاردن، داوا ده‌كه‌م ئەمن و ئاسایشی و هێمنی بپارێزن و خۆتان دووربگرن له ته‌شهیر و شتی لابه‌لا.
هه‌ڤاڵانی پارتی.. هه‌روه‌ها خوشك و برایانی به‌ڕێز و خۆشه‌ویست.. خه‌ڵكی كوردستان.. ره‌نگه گله‌ییتان هه‌بێت، هه‌قی خۆشتانه، به‌ڵام ئه‌مڕۆ رۆژی ئه‌وه‌یه گله‌ییه‌كان به‌لاوه بنێن، گله‌ییه‌كان هه‌ڵبگرن بۆ دوای هه‌ڵبژاردن، هه‌قی خۆتانه هه‌رچی بۆ ئه‌وه بكرێت كه‌مه، به‌ڵام نابێت گله‌ییه‌كان ببنه هۆكاری ئه‌وه‌یه ده‌رفه‌ت بده‌ن به خه‌ڵكی دیكه پارتی تووشی خوانه‌خواسته شكستێك ببێت، یان نسكۆیه‌ك ببێت له‌به‌ر ئه‌وه‌ی دڵگیرن، له‌به‌ر ئه‌م مه‌سئول و فلان مه‌سئول، ئه‌مه هه‌موو حه‌قی خۆتانه، به‌ڵام له‌م هه‌ڵبژاردنه‌دا ده‌بێت هیممه‌ت بكه‌ن، پارتیه‌كه‌ی خۆتان رابگرن و سه‌ربخه‌ن و نه‌هێڵن هیچ كه‌موكوڕییه‌ك بێته پێش پارتییهكهتان.
له‌ناوخۆشمان له كوردستان، ته‌مه‌ننا ده‌كه‌ین هه‌موو لایه‌ك به‌خۆدا بچنه‌وه له جیاتی ئه‌وه‌ی هه‌وڵی یه‌كترشكاندن و یهكترلهناوبردن بده‌ن، بیر له‌وه بكرێته‌وه چۆن پێكه‌وه ئیش بكه‌ین، بۆ نه‌ته‌وه‌كه‌مان و خه‌بات بكه‌ین، چۆن ئه‌و هه‌موو تهحهددیاتهی له‌پێشمانه به‌رامبه‌ریان بوه‌ستین، له‌گه‌ڵ به‌غداش زۆرمان پێخۆشه چاره‌سه‌ری هه‌موو گیر و گرفته‌كان بكرێت، به ته‌فاهوم و له‌سه‌ر بنه‌مای شه‌راكه‌ت و سازان و هاوسه‌نگی، ئه‌گه‌ر وا نه‌بێت مهشاكل هه‌ر بەردهوام ده‌بێت، زۆر شێوه‌ش ئه‌زموون كراون له عێراق، من پێموایه كاتی ئه‌وه هاتووه زۆر به‌جدی بیر له‌وه بكرێته‌وه چاره‌سه‌ری بنه‌ڕه‌تی بۆ ئه‌و گرفتانه بكرێت.
مه‌سه‌له‌ی بودجه.. ئه‌مه به‌راستی یارییه‌كی زۆر هه‌رزانه، بودجه مافی هه‌موو خه‌ڵكه، كێشه‌ی گه‌لی كوردستان مووچه نییه به ته‌نها، مووچه كێشه‌یه‌كه له كێشه‌كان، ئێمه خاوه‌ن قه‌زیه‌یه‌كی سیاسیین، ئێمه نه‌ته‌وه‌یه‌كین، كێشه‌ی هه‌ره سه‌ره‌كی مه‌سه‌له‌ی شه‌راكه‌ته، شه‌راكه‌تیان نه‌هێشت، له‌به‌ر ئه‌وه ده‌بێت ئێمه بچینه قووڵایی كێشه‌كان، ئه‌وه‌ش به‌وه چاره‌سه‌ر ده‌بێت كه ده‌بێت به تێگه‌یشتن و شه‌راكه‌ت بیر له چاره‌سه‌ری جددی بكرێته‌وه دوور له عاتیفه و ته‌عه‌سوب.
من ده‌زانم خه‌ڵكێكی زۆر نیگه‌رانن له ئایینده، بێگومان هه‌موو میلله‌تێك هه‌قی خۆیه‌تی بیر له ئایینده‌ی خۆی بكاته‌وه، من ناڵێم حكومه‌تی هه‌رێم، په‌رله‌مان بێ كه‌موكوڕی بوون، به‌ڵام ئه‌مه ته‌قریبه‌ن سی ساڵه، كه‌موكوڕی هه‌بووه، به‌ڵام شتی زۆر گه‌وره‌ش كراوه، ئه‌وانه‌ی كه داوای گۆڕانكاری ده‌كه‌ن، زۆر باشه، به‌ڵام هه‌روه‌ها كوێرانه داوا ده‌كه‌ن ئه‌وه نابی بمێنێت و ده‌بێت ئه‌وه بڕوات، به‌ڵام ده‌بێت جێگره‌وه و به‌دیل هه‌بێت، ئێمه ناڵێین ئه‌وه‌ی هه‌یه بێ كه‌موكوڕییه، به‌ڵام با هه‌وڵبده‌ین هه‌موو پێكه‌وه ئه‌و كه‌موكوڕییانه نه‌هێڵێن، باشتری بكه‌ین.