وێنە.. شانۆ بەکر فەرەج بەبڵاوکردنەوەی وێنە نوێکانی بینەرەکانی تووشی شۆک کرد

شانۆ بەکر فەرەج، خانمە میدیاکاری دیاری کورد چەند وێنەیەکی شێوە جیاوازی خۆی بڵاوکردەوە. 

شانۆ بەکر، لە واڵی تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئینیستاگرام نوێترین وێنەی خۆی بڵاوکردەوە کەبۆتە جێی سەرنجی بەشێک لە بینەرەکانی.

شانۆ كچی هونەرمەند بەكر فەرەجە و لەدایکبووی سلێمانی ساڵی ١٩٩٤ەو دەرچووی پەیمانگای هونەرە جوانەکانەو، چەند ساڵێكە دەستی بە كاری هونەری و ڕاگەیاندن كردووە و لە چەند دەزگایەكی میدیایی كاری كردووە، پێشتر یەكێك بوو لە پێشكەشكارە دیارەكانی کەناڵی ئێن ئاڕتی دوو، لە ئێستاشدا یەکێکە لە پێشکەشکارە دیارەکانی کەناڵی ئاڤا ئینتەرمەینت، بەرنامەی (ئاڤا کاڤێ) پێشکەش دەکات، ئەمەش جگە لەوەی وەك ژەنیاری ئامێری عود ئەندامی گروپی میوزیكی لوڕ بوو.


PM:10:30:12/09/2021