لە شاری سلێمانی چەند حاڵەتێکی توشبوون بە کەڕووی رەش تۆمارکرا

بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی پارێزگای سلێمانی رایدەگەیەنێت" ژمارەیەک حاڵەتی نوێی تووشبوون بە نەخۆشی کەڕووی رەش لە سلێمانی تۆمارکرا و نەخۆشەکانیش لەژێر چاودێری پزیشکیدان".

د.سەباح هەورامی، بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی سلێمانی ئەمڕۆ لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا بە میدیاکانی ڕاگەیاند" لە چەند رۆژی رابردوودا چەند حاڵەتێکی توشبوون بە کەڕووی رەش تۆمارکراوە".

ئاماژەی بەوەشکرد، لە ئێستاشدا توشبووەکان لە ژێر چاودێری پزیشکیدان و باری تەندروستییان جێگیرە. 

ئاشکراشیکرد، سەرجەم ئەو کەسانەی تووشی ئەو نەخۆشییە بوون توشبووی کۆرۆنان، لەبەر ئەوەی کەڕووی رەش تووشی ئەو کەسانە دەبێت کە بەرگری لەشیان لاوازە. 


PM:08:33:14/09/2021