نرخی نەوت لە بازاڕەکانی جیهاندا

ئەمشەو سێشەممە نرخی نەوت بە هەردوو جۆرەکەیەوە گۆڕانکارێکی ئەوتۆی بەسەردا نەهاتووە و بەهاکەی  لە بازاڕەکانی جیهان لە ئاستێکی بەرزدا جێگیرە.

بەگوێرەی ئاژانسەکانی بۆرسەی جیهان، نرخی یەک بەرمیل نەوتی برنت لە ئێستادا بە ٧٣ دۆلارو ٦٠ سەنت مامەڵەی پێوە دەکرێت، هاوکات نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی ئەمریکیش بە ٧٠ دۆلار و ٤١ سەنت مامەڵەی پێوەکرا. 

بەرزبوونەوەی نرخی نەوت پەیوەندی بە کەمبوونەوەی نەوتی عەمبارکراوی ئەمەریکا و سیاسەتی نەوتیی رێکخراوی ئۆپێەک پڵەسەوە هەیە کە لەم مانگەدا هیچ زیادەکی نەخستۆتە بازاڕەوەو لەسەر هەمان بڕی پێشووی مانگی ئاب ماوەتەوە کە رۆژانە ٤٠٠ هەزار بەرمیلی بۆ بازاڕ زیادکردبوو. 


PM:11:21:14/09/2021