لە دەنگداندا
هاوپەیمانی نیشتمانی دەنگ بە یەکێتی‌و گۆڕان دەدات


هاوپەیمانی نیشتیمانی، دوای هەفتەیەک لە بایکۆتکردنی هەڵبژاردن، هەڵوێستی خۆی گۆڕی و لە دەنگدانی هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق دەنگ بە هاوپەیمانی كوردستانی، یەکێتی و گۆڕان دەدات.  
  
  
لە کۆبوونەوەیەکدا کە ئەمڕۆ بە ئامادەبوونی بافڵ تاڵەبانی و ئارام قادر و وەفدێکی هاوبەشی هەردوولا لە سلێمانی رێکخرا، هاوپەیمانی نیشتمانی پاڵپشتی خۆیان بۆ هاوپەیمانی كوردستان راگەیاندووە.  
  
٧ ی ئەیلولی ٢٠٢١ هاوپەیمانی نیشتیمانی بایکۆتکردنی خۆی لە هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق راگەیاندو، داواشی لە هاوڵاتیان کرد بچنە بەردەم سندوقەکانی دەنگدان و دەنگەکانیان بسوتێنن.

هاوپەیمانی نیشتمانی لەساڵی ٢٠١٧ لەلایەن بەرهەم ساڵح و ژمارەیەک کەسایەتی سەربەخۆ و کەسایەتی کۆنە ئیسلامی جیابووەوە لە کۆمەڵ و یەکگرتوو دامەزرا، بەڵام دواتر بەرهەم ساڵح و ژمارەیەک لە بەرپرسانی ئەو حیزبە گەڕانەوە ناو یەکێتی و ئەوانی تریش وەک هاوپەیمانی نیشتمانی مانەوە.



PM:02:56:16/09/2021