لە مەراسیمێکی ئەمرۆ پێنج شەممە لە شاری سلێمانی نەخۆشخانەی دڵی منداڵان کرایەوە.
ئەو مەراسیمە کە بە ئامادەبوونی قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان و وەزیر و بریکاری وەزیری تەندروستی و پارێزگاری سلێمانی و چەند بەرپرسێکی حیزبی و حکومی تەندروستی بەڕێوەچوو.
لە مەراسیمەکەدا وەزیری تەندروستی د. سامان بەرزنجی باسی لە گرنگی ئەو خۆشخانە پێشکەوتوو و سەردەمیانە کردوو کە لەهەرێم و عێراق بۆ نەخۆشی دڵی مناڵان نموونەی نییە.