سەرۆكایەتی زانكۆی هەڵەبجە وادەی دەستپێکردنەوەی ساڵی نوێی خوێندنی دیاریکرد و دەڵێت" لە سەرەتا هەفتەی داهاتووەوە ساڵی نوێی خوێندن دەستپێبكات".
لە بڵاوکراوەیەکدا سەرۆکایەتی زانکۆی هەڵەبجە رایگەیاند" رۆژی یەکشەممە ١٩ی ئەیلولی ٢٠٢١ یەکەمین رۆژی دەوامی خوێندن بۆ ساڵی ٢٠٢١ - ٢٠٢٢ لە ناو کەمپی زانکۆ بەپێی ساڵنامەی زانکۆیی دەستپێدەکات".
ئەوەشی خستەڕوو، بەم بۆنەیەوە پیرۆزبایی لە خوێندکارانی ئازیز دەکەین، هیوادارین ساڵی گەڕانەوەی ژیانی ئاسایی و خۆشگوزەرانی و سەرکەوتنی قۆناغەکانی ژیانتان بێت.