وتەبێژی وەزارەتی خوێندنی باڵای حکومەتی هەرێم لەبارەی دواخستنی پرۆسەی خوێندن ڕوونکردنەوە دەدات و دەڵێت" لە ٢٥ی ئەیلولی ٢٠٢١ لە سەرجەم زانکۆ و پەیمانگەکان دەست بە ساڵی نوێی خوێندن دەکرێت".
عەباس ئەکرەم، وتەبێژی وەزارەتی خوێندنی باڵای حکومەتی هەرێمی کوردستان بە میدیاکانی ڕاگەیاند" دەنگۆی دواخستنی دەستپێکردنی خوێندن لە زانکۆ و پەیمانگەکان دوورە لە ڕاستییەوە و لە وادەی دیاریکراوی خۆیدا خوێندن دەستپێدەکاتەوە".
ئاماژەی بەوەشکرد، بەپێی ساڵنامەی خوێندن سەرجەم زانکۆ و پەیمانگەکان دەبێت لە ١ تا ٢٥ی ئەیلوول دەبێ دەست بە خوێندن بکەنەوە.