حکومەتی هەرێم لەبارەی کۆنگرەکەی دوێنێی هەولێر روونکردنەوە دەدات

دوای ئەوەی دوێنێ ژمارەیەک کەسایەتی عەرەب لە شاری هەولێر کۆبوونەوەیەکیان ئەنجامدا و لە کۆبونەوەکەدا پشتگیری خۆیان راگەیاند بۆ ئەوەی عێراق پەیوەندی فەرمی لەگەڵ ئیسرائیل ببەستێت، وتەبێژی حکومەتی هەرێمیش ڕوونکردنەوە لەبارەیەوە دەدات.

جوتیار عادل وتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند" رێککاری یاسایی پێویست لە بەرامبەر چۆنییەتی بەستنی ئەو کۆبوونەوەیەی دوێنێ دەگرینەبەر کە ژمارەیەک کەسایەتی عەرەب لە هەولێر ئەنجامیاندابوو". 

ئاماژەی بەوەشکرد: ئەو بیروبۆچوونانەی لە کۆبوونەوەکەی دوێنێدا خراونەتەڕوو بە هیچ جۆرێک گوزارشت لە رای حکومەتی هەرێمی کوردستان ناکەن. 


PM:07:18:25/09/2021