وێنە.. هونەرمەندێکی کورد گیانی لە دەستدا

هونەرمەندی کوردی خەڵکی هەڵەبجە، نوری خەیاڵ کۆچی دوایی کرد.

ئەمڕۆ یەک شەممە ٢٦ ی ئەیلول، هونەرمەندی دێرین و ناسراوی هەڵەبجە و باشوری کوردستان، نوری محمد   ناسراو بە (نوری خەیاڵ )بەنەخۆشی کۆچی دوایی کرد.

نوری خەیاڵ لە خێزانێکی هونەردۆستی هەڵەبجە لە دایکبووەو، برای گۆرانی بێژی ناسراوی هەڵەبجە نەجــم محەمەدەو، ئەمڕۆ لە هەڵەبجە کۆچی دوایی کرد.




AM:09:22:26/09/2021