وەزارەتی ناوخۆی هەرێم لەبارەی ئاگرەکەی نزیک باڵەخانەی هاتوچۆی هەولێر ڕوونکردنەوە دەدات

وەزارەتی ناوخۆی هەرێم ڕایدەگەیەنێت" هۆکاری کەوتنەوەی ئاگرەکەی نزیک باڵەخانەی بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی ناوشاری هەولێر دروستبوونی شۆڕتی کارەبا بووە لە ناو گەراجێکی مۆلیدەدا". 

وه‌زاره‌تی ناوخۆی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌ روونكردنه‌وه‌یه‌كدا رایگه‌یاند" دوای روودانی ئاگر كه‌وتنه‌وه‌ له‌ گه‌راجێكی موه‌لیده‌ له‌ گه‌ڕەكی نیشتیمان له‌ ته‌نیشت بینای هاتووچۆی ناوشار له‌ رێكه‌وتی 2021/9/11، له‌ میدیاكان وا بڵاوكرایه‌وه‌ كه‌ هۆكاری ئاگركه‌وتنه‌وه‌كه‌ بینای هاتووچۆی ناوشار بووه‌".

ئاماژەی بەوەشکردووە" دوای كۆنترۆڵكردنی ئاگره‌كه‌ راسته‌وخۆ لیژنه‌یه‌كی شاره‌زا و پسپۆڕ له‌ په‌یمانگایی به‌رگری شارستانی سه‌ر به‌ وه‌زاره‌تی ناوخۆی پێكهێنرا بۆ لێكوڵینه‌وه‌ له‌ هۆكاری روودانی ئاگركه‌وتنه‌وه‌كه‌".

ئەوەشی خستەڕوو: دوای به‌دواداچوون و لێكۆڵینه‌وه‌ له‌ راستی رووداوه‌كه‌ ده‌ركه‌وت كه‌ هۆكاری ئاگركه‌وتنه‌وه‌كه‌ له‌ خودی كۆگایه‌كه‌وه‌ دروست بووه‌ به‌ هۆی شۆرتی كاره‌با له‌ نزیك ده‌رگای كۆگاكه‌ كه‌ بووته‌ هۆی سوتانی كۆگای پێڵاو و نه‌عل و ئۆتۆمبێلی تایبه‌ت جۆری كریسله‌ر مۆدێل 2017. 

وه‌زاره‌تی‌ ناوخۆ راشیگه‌یاند كه‌" بۆ رای گشتی دیار ده‌كه‌ین كه‌ به‌ هیچ شێوه‌یه‌ك ئاگره‌كه‌ له‌ بینای هاتووچۆی ناوشاره‌وه‌ دروست نه‌بووه‌".


PM:04:05:26/09/2021