هاوپەیمانی نێودەوڵەتی له‌سه‌ر كۆنگره‌كه‌ی هه‌ولێر ڕوونکردنەوە دەدات

وتەببێژی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی بۆ شەڕی دژی داعش له‌سه‌ر كۆنگره‌كه‌ی شاری هه‌ولێر ڕوونکردنەوە دەدات دەڵێت" هیچ كام له‌ به‌شداربووانی كۆنگره‌كه‌ی هه‌ولێر په‌یوه‌ندیان به‌ ئێمەوە نییه‌". 

وەین مۆرۆتۆ، وتەبێژی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی بۆ شەڕی دژی داعش لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تویتەر رایگەیاند" دورو نزیک هیچ پەیوەندیەکمان بەو کۆنگرەوە نیە کە لە هەولێر ڕێکخرا بوو و هیچ زانیاریەکی پێشوەختەمان نیە".

ئاماژەی بەوەشکرد: ئێمە وەکو هاوپەیمانی نێودەوڵەتی هیچ جۆرە پشتیوانیەک و هاوسۆزییەکمان بۆ بەشداربوانی کۆنگرەکە نیە. 

جه‌ختیشیكرده‌وه‌: پابەندین بە پشتیوانیکردنی حکومەتی عێراق لە تێکشکاندی شەڕی دژی داعش لە رێگەی راوێژ، هاوکاری و بەهێزکردنی هێزە عێراقییەکان. 


PM:06:34:26/09/2021