بوومەلەرزەیەک لە سنوری ئیدارەی گەرمیان ڕوویدا

ئێوارەی ئەمڕۆ بوومەلەرزەیەک بەگوڕی ٣.١ پلەی ڕێختەر لە سنوری ئیدارەی گەرمیان ڕوویدا. 

په‌یجی‌ كه‌شوهه‌وای‌ گه‌رمیان له‌وباره‌وه‌ رایگه‌یاند" كاتژمێر ٣:٤٥ خولەکی ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ دووشەممە بومه‌له‌رزه‌یه‌ك به‌ گوڕی ٣.١ پله‌ به‌ پێوه‌ری رێخته‌ر و به‌دوری ٣٦ كیلۆمه‌تر له‌ قه‌زای كفری و ٢١ كیلۆمه‌تر له‌ قه‌زای خانه‌قین رویدا". 

ئاماژەی بەوەشکردووە، بومه‌له‌رزه‌كه‌ به‌قوڵایی ١٠ كیلۆمه‌تر له‌ ئاستی رووی ده‌ریاوه‌ بووه‌، له‌لایه‌ن به‌شێك له‌دانیشتوانی قه‌زای خانه‌قین و كفری هه‌ست به‌ بوومه‌له‌رزه‌كه‌ كراوه‌. 


PM:07:32:27/09/2021