دۆکۆمێنت.. هاوپەیمانی فۆرمێکی راپرسی هەڵبژاردن بەناو فەرمانگە حوکمییەکاندا بڵاودەکاتەوە

هاوپەمانی کوردستان لیستێکی راپرسی هەڵبژاردنی بەناو فەرمانگەکانی پارێزگای سلێمانیدا بڵاو کردۆتەوە، ئەمەش بۆتە مایەی ناڕەزایەتی ژمارەیەک فەرمانبەر و لیستەکانی تر.

بەپێی فۆرمێک کە هاوپەیمانی بەسەر فەرمانگەکاندا دابەشیکردووەو، کۆپیەکی دەست " ماڵپەڕی سپی " کەوتووە، بەناونیشانی ( لیست و ئاماری دەنگدان ) و لە چەند ستونێک پێکهاتووە( لیستی هاوپەیمانی، ژمارەی دەنگدەر، لیستی لایەنەکانی تر، لیستی لیستی بێ لایەنەکان، لیستی دەنگ نادەن )، دەنگدانەی نێگەتیڤی لەسەر هەڵمەتی هەڵبژاردن دروست کردووەو بە پێشێلکردنی یاساکانی کۆمسیۆن هەژمار دەکرێت.

بەپێی زانیارییەکانی ماڵپەڕی " سپی " پێشبینی دەکرێت نووسینگەی سلێمانی کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکانی عێراق لەسەر دابەشکردنی ئەو فۆرمە بێتە دەنگ و رێوشوێن وەربگرێت. 
 

AM:10:42:28/09/2021