بۆ ماوەی چەند ڕۆژێک كاركردن له‌ فه‌رمانگه‌ی كارتی نیشتمانی چه‌مچه‌ماڵ راگیرا

بۆماوەی چەند ڕۆژێک کارکردن لە فەرمانگەکانی کارتی نیشتمانی (چەمچەماڵ و سەنگاو و قادرکەرەم و ئاغجەلەر)، بەهۆی چاککردنەوەی سێرڤەری گشتی لە بەغداوە راگیرا. 

قایمقامییەتی قەزای چەمچەماڵ له‌ راگه‌یه‌ندراوێكدا بڵاویکردەوە" لەسەر بڕیاری بەڕێوەبەری گشتی رەگەزنامەی عیراق بریاردرا لە ئەمڕۆوە هەموو ئیش و کارێکی فەرمانگەکانی کارتی نیشتیمانی چەمچەماڵ و سەنگاو و قادرکەرەم و ئاغجەلەر رابگیرێت".

ئاماژەی بەوەشکردووە: راگرتنەکە بەهۆی چاککردنەوەی سێرڤەری گشتی ناوەندییە لە بەغداوە.

لە کۆتایی ڕاگەیەندراوەکەدا قایمقامییەتی قەزای چەمچەماڵ داوا لە هاوڵاتیان دەکات، کە رۆژانی چوارشەممە و پێنجشەممەی ئەم هەفتەیە سەردانی ئەو چوار فەرمانگەیە نەکەن، تا ئەوکاتەی لەلایەن بەغداوە ئاگادار دەکرێنەوە کە دەست بەکاربکرێتەوە.


PM:01:05:29/09/2021