نرخی کارەبای مۆلیدە ئەهلیەكان بۆ مانگی ڕابردوو دیاریكرا

قائمقامیەتی سلێمانی ڕایدەگەیەنێت" نرخی یەك سەعات كارەبای مۆلیدە لە (1 بۆ 30ـی ئەیلول 2021) لەنێوان سێ هەزار بۆ چوار هەزار و (500) دینار دەبێت". 

قائمقامیەتی سلێمانی لە ڕاگەیەنراوێكدا بڵاویکردەوە، ئەمڕۆ دووشەممە لیژنەی دیاریكردنی نرخی مۆلیدە ئەهلییەكانی سلێمانی نرخی كارەبای مۆلیدە ئەهلییەكانی بۆ مانگی ئەیلول ‌لەسەر بنەمای‌ نرخی سوتەمەنی لەبازاڕەكانی هەرێمی كوردستان، نرخی كاتژمێرەكانی كاركردنی مۆلیدەكان دیاریكرد.

ئاشكراشیكرد: بەپێی كۆنووسی كۆبوونەوەكە، كاركردن و تەرخانكردنی كارەبا لەلایەن مۆلیدە ئەهلییەكانەوە بۆ هاووڵاتیان لە مانگی ئەیلولدا لەنێوان (80) بۆ (100) كاتژمێردا بووە و هەر كاتژمێرێك بە (43) چل و سێ دینار دیاریكراوە،‌ بەمەش نرخی یەك ئەمپێڕ كارەبای موەلیدەی ئەهلی لە ناوشاری سلێمانی بۆ ئەو مانگە لە نێوان سێ هەزار بۆ چوار هەزار و (500) دینار دەبێت، بەهۆی جیاوازی كارپێكردنی مۆلیدەكان‌ لەگەڕەكێك بۆ گەڕەكێكی دیكە، نرخی ئەمپێڕێك كارەبای مۆلیدەی گەڕەكێك بۆ گەڕەكێكی دیكە جیاواز دەبێت.

ڕوونیشیكردەوە: لە كۆنوسی كۆبوونەوەكە جەختكراوەتەوە، ئەو مۆلیدانەی كە دوو فیدەرن لە ‌كاتنی بڕانی یەكێك لە دوو فیدەركە نابێت مۆلیدەكانیان كاربكات كە دەبێتە هۆی درووستبونی كێشە.


AM:11:30:04/10/2021