رێکخراوی لێکۆڵینەوەو گەشەپێدان ژمارەی بەڵێنە جێبەجێکراوەکانی لیستەکانی پەرلەمانی کوردستان بڵاودەکاتەوە


رێکخراوی لێکۆڵینەوەو گەشەپێدان کە رێکخراوێکی کۆمەڵگای مەدەنییە لە هەرێمی کوردستان، لە نوێترین راپۆرتیدا لەسەر پەرلەمانی کوردستان ژمارەی کۆبوونەوەکان و ئەو بەڵێنانە بڵاودەکاتەوە کە لیستەکان بە هاوڵاتیانیان داوە.

 رێکخراوی لێکۆڵینەوەو گەشەپێدان لە نوێترین راپۆرتیدا کە کۆپیەکی نێردراوە بۆ ماڵپەڕی " سپی " ئاماژە بۆ ئەوە دەکات کە لەماوەی سێ‌ ساڵی تەمەنیدا، پەرلەمانی كوردستان (٧٥) دانیشتنی كردووەو ٢٠ یاسا و ٢٩ بڕیاری دەرکردووە.

سەبارەت بە بەڵێنی لیستەكان لەماوەی ئەم سێ‌ ساڵەدا، ئەو رێکخراوە ئاشکرای دەکات: پارتی تەنیا (٤) بەڵێنی جێبەجێكردووە. یەكێتی تەنیا (١٣) بەڵێن و نیوی جێبەجێكردووە. گۆڕان تەنیا (٨) بەڵێنی جێبەجێكردووە. نەوەی نوێ‌ (٣) بەڵێنیان جێبەجێكردووە. كۆمەڵی دادگەری تەنیا (٤) بەڵێن و نیویجێبەجێكردووە. یەكگرتووی ئیسلامی تەنیا (٥) بەڵێن و نیوی جێبەجێكردووە. 
دەقی راپۆرتەکە..

ڕێـكخـراوی لێكۆڵینەوەو گـەشـەپێـدان (RDO)

Research and Development Organizaiton




چـاودێـریـكردنـی بـەڵێنـەكـانـی پـەرلـەمـانـی كـوردسـتـان


ڕاپۆرتی ساڵی سێیەم
 (1/10/2020 ــ 30/9/2021)


هەولێر





پێشەكی
لەڕۆژی (30/9/2018) هاوڵاتیانی هەرێمی كوردستان چوونە سەر سندوقەكانی دەنگدان، بۆ هەڵبژاردنی ئەندامانی خوولی پێنجەمی پەرلەمانی كوردستان. دوای پەسندكردنی ئەنجامەكان لەلایەن كۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردن و ڕاپرسی لەهەرێمی كوردستان، لەڕۆژی (6/11/2018) دا، یەكەم دانیشتنی خوولی پێنجەمی پەرلەمانی كوردستان بەڕێوەچوو. ئەم ڕاپۆرتەمان تایبەتە بە  چاودێریكردنی ڕادەی جێبەجێكردنی بەڵێنی (6) لیستی حزبی پەرلەمانی كوردستانە لەماوەی ساڵی سێیەمی خوولی پەرلەمان. بۆیە لەپاڵ چاودێری دانیشتنەكانی پەرلەمان، چاودێری ڕێژەی جێبەجێكردنی بەڵێنی هەڵبژاردنی ئەم حزبانەشمان كردووە كە بریتین لە (پارتی دیموكراتی كوردستان (45) كورسی، یەكێتیی نیشتیمانیی كوردستان (21) كورسی، بزووتنەوەی گۆڕان (12) كورسی، جووڵانەوەی نەوەی نوێ‌ (8) كورسی، كۆمەڵی ئیسلامیی لەكوردستان (7) كورسی، یەكگرتووی ئیسلامی كوردستان (5) كورسی). 

دانشیتنەكانی پەرلەمانی كوردستان لەماوەی ساڵی سێیەمیدا.
-دانیشتنی ژمارە (8) ی خوولی پاییزە لەڕۆژی (7\10\2020) بەڕێوەچوو. بەرنامەی كاری دانیشتنەكە بریتی بوو لە پێنج خاڵ، خاڵی یەكەم بریتی بوو لە هەنگاوەكانی جێبەجێكردنی پرۆسەی چاكسازی لە كابینەی نۆیەمی حكومەتی هەرێمی كوردستان، بە تایبەتی هەنگاوەكانی جێبەجێكردنی یاسای چاكسازی لە مووچە و دەرماڵە و بەخشین و ئیمتیازاتەكان و خانەنشینی لە هەرێمی كوردستان ــ عێراق ژمارە (2) ی ساڵی (2020). خاڵی دووەمی بەرنامەی كار بریتی بوو لە بارودۆخی دارایی هەرێمی كوردستان و دابەشكردنی مووچە. خاڵی سێیەم بریتی بوو لەباسكردنی دانوستانەكان لەگەڵ حكومەتی عێراقی فیدرال. چوارەم، بارودۆخی ناوچە كوردستانییەكانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێم. پێنجەم، لێكەوتەكان و هەنگاوەكانی بەرەنگاربوونەوەی پەتای كۆرۆنا. 

-دانیشتنی ژمارە (9) ی خوولی پاییزە لەڕۆژی (27\10\2020) بەڕێوەچوو. بەپێی خاڵی یەكەمی بەرنامەی كاری دانیشتنەكە بریتی بوو لە خوێندنەوەی یەكەم بۆ پێشنیازە یاساكانی (پاراستنی تۆڕ و بنچینەكانی ئاوەڕۆ) و (یاسای بەڕێوەبردن و پاراستنی ئاو) خوێندنەوەی یەكەمیان بۆ كراوە. خاڵی دووەمی بەرنامەی كاریش بریتی بوو لە دانانی ئەندامێكی پەرلەمان لە لێژنەی دارایی و كاروباری ئابووری. خاڵی سێیەم و كۆتایی بەرنامەی كاریش، بریتی بوو لە گفتوگۆی پرساندن و وەڵامەكانی سەرۆكی ئەنجوومەنی وەزیران و جێگری سەرۆكی ئەنجوومەنی وەزیران و وەزیری دارایی و ئابووری سەبارەی بە بڕیاری لێبڕینی (21%) و (18%) لە مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم، كە لەلایەن ژمارەی یاسایی ئەندامانی پەرلەمانەوە پێشكەشكرابوو. وەڵامەكانی حكومەت لەلایەن هێمن هەورامی جێگری سەرۆكی پەرلەمان خوێنرایەوە، دواتر سەرۆكی فراكسیۆنە جیاوازەكان ڕای خۆیان لەبارەیەوە دەربڕی و ڕەزامەندییان بۆ وەڵامەكان پیشاندا، جگە لە فراكسیۆنەكانی ئۆپۆزسیۆن نەبێت. دواتریش سەرۆكی پەرلەمان ڕایگەیاند "كە یەكێك لە پرسێنەرەكان داوای دانیشتنی لێسەندنەوەی متمانەی لە كابینەی نۆیەمی حكومەت كردووە، ئەمەش پێویستی بە ڕەزامەندی پەرلەمان هەیە". دواتر بە دەنگی (81) پەرلەمانتار پرۆسەی پرساندن كۆتایی هات و دانیشتنی متمانە لێسەندنەوە ئەنجام نەدرا. 

-دانیشتنی ژمارە(10) ی خوولی پاییزە لەڕۆژی (25\11\2020) بەڕێوەچوو. لەم دانیشتنەدا خاڵی یەكەمی بەرنامەی كاربریتی بوو لەخستنەڕوویڕاپۆرتی لێژنەی بەدواداچوون كە بە بڕیاری ژمارە (8) ی ساڵی (2020) پێكهێنرا بوو بۆ لێكۆڵینەوە لە قسەكانی سەرۆكی فراكسیۆنی نەوەی نوێ‌ بە تۆمەتباركردنی چەند ئەندامێكی پەرلەمان بە هەڕەشە كردن لێی. لێژنەكە ڕایانگەیاند بەڵگەی پێویستییان بۆ سەلماندنی ڕووداوەكە دەستنەكەوتووە، لەبەرئەوەی لێژنەی پەرلەمانی دەسەڵات و ئامرازەكانی لێكۆڵینەوە لە تاوانكارییەكەی لەبەردەست نەبووە، بۆیە نەیانتوانیوە بابەتی هەڕەشەكردن یەكلایی بكەنەوە. خاڵی دووەمی بەرنامەی كار بریتی بوو لە خوێندنەوەی دووەم بۆ پڕۆژە یاسای فرۆشتن و بە كرێدانی موڵك و ماڵی دەوڵەت. 

-دانیشتنی ژمارە (11) ی ئاسایی خوولی پاییزە لەڕۆژی (30\11\2020) بەڕێوە چوو.  بەرنامەی كاری دانیشتنەكە بریتی بوو لە خوێندنەوەی یەكەمبۆ هەردوو پڕۆژە یاسای (پەروەردە و خوێندن لە هەرێمی كوردستا ــ عێراق) و پێشنیازە یاسای (هەمواری یەكەمی زانكۆ تایبەتەكان لە هەرێمی كوردستان ــ عێراق). دواتر بە دەنگی زۆرینەی ئەندامان، خاڵێكی تر بۆ بەرنامەی زیاد كرا كە تایبەت بوو بە باسی مووچە و دۆخی دارایی و ژمارەیەك سەرۆك فراكسیۆن و ئەندام تێبینی و پێشنیازی خۆیان خستە ڕوو.

-دانیشتنی یەكەمی نا ئاسایی لە ڕۆژی (6/1/2021) بەنجام دراو بەرنامەی كاریش بریتی بوو لە دوو خاڵ. خاڵی یەكەم بریتی بوو لە متمانە بەخشین بە (د. كەمال عەبدولحەمید ئەتروشی) وەك وەزیری سامانە سروشتییەكان و بە دەنگی (81) پەرلەمانتار متمانەی پێدرا. خاڵی دووەمیش بریتی بوو لە دەنگدان لەسەر پڕۆژە یاسای (فرۆشتن و بە كرێدانی موڵك و ماڵی دەوڵەت لە هەرێمی كوردستان ــ عێراق). ئەم یاسایە بە دەنگی (64) ئەندام پەسند كرا.

-دانیشتنی ژمارە (1) خوولی بەهارەی ساڵی سێیەم لە خوولی هەڵبژاردنی پێنجەمی پەرلەمانی كوردستان لە ڕۆژی (1/3/2020) بە سەرۆكایەتی هێمن هەورامی جێگری سەرۆكی پەرلەمان بەڕێوەچوو.بەرنامەی كاری ئەم دانیشتنە بریتی بوو لە پێنج خاڵ: خاڵی یەكەم دەقیقەیەك وەستان بۆ ڕێزلێنان لە گیانی شەهیدانی كوردستان و عێراق بوو. خاڵی دووەم بریتی بوو لە كردنەوەی خوولی بەهارەی ساڵی سێیەم. خاڵی سێیەمیش بریتی بوو لە وتەی سەرۆكی پەرلەمان و وتاری دەست پێكردنەوەی خوولی كۆبوونەوەكانی بەهارەی پەرلەمان خوێندرایەوە، هەروەها وتاری جێگری سەرۆكی پەرلەمانیش خوێنرایەوە. خاڵی چوارەم بریتی بوو لە وتەی بەڕێزان سەرۆكی فراكسیۆنەكان. خاڵی پێنجەم و كۆتایی بەرنامەی كاریش بریتی بوو لە سوێندخواردنی ئەندامی تازەی پەرلەمان (هەڵكەوت ئەنوەر خەلیفە) لە شوێنی ئەندامی دەست لە كاركێشاوە (ئومێد عبدالرحمن حسن).  بڕگەیەكی تری بەرنامەی كاریش بریتی بوو لەخوێندنەوەی دووەمی پێشنیازە یاسای (بەرەنگاربوونەوەی بەقاچاغ بردنی نەوت و لێ‌ دەرهێنراوەكانی لەهەرێمی كوردستان ــ عێراق). 

-دانیشتنی ژمارە (2) ی خوولی بەهارەی ساڵی سێیەم لەڕۆژی (8/3/2021) بەڕێوە چوو. بەرنامەی كاری ئەم دانیشتنە بریتی بوو لەم خاڵانە: خاڵی یەكەم، خستنەڕووی ڕاوبۆچوونی پەرلەمانتاران سەبارەت بە ڕاپەڕینە مەزنەكەی ساڵی (1991). خاڵی دووەمیش بریتی بوو لە خوێندنەوەی یاداشتێك لەلایەن سەرۆكی لێژنەی داكۆكیكردن لە مافی ئافرەت بە بۆنەی ڕۆژی (8) مارس. خاڵی سێیەمی بەرنامەی كار بریتی بوو لە خوێندنەوەی دووەم بۆ پێشنیازە یاسای (پاراستنی بەرهەمە خۆماڵییەكان لە هەرێمی كوردستان). 

-دانیشتنی ژمارە (3) ی خوولی بەهارەی ساڵی سێیەم لەڕۆژی (10/3/2021) بەڕێوە چوو، بەرنامەی كار تەنیا دوو خاڵ بوو. خاڵی یەكەم بریتی بوو لە خستنەڕووی بیرۆكەی ئەندامێكی پەرلەمان سەبارە بە ژینگە. خاڵی دووەمیش بریتی بوو لە خوێندنەوەی دووەم بۆ پێشنیازە یاسای (پاراستنی تۆڕ و بنچینەكانی ئاو و ئاوەڕۆ لە هەرێمی كوردستان ــ عێراق).

-دانیشتنی ژمارە (4) ی خوولی بەهارەی ساڵی سێیەم لەڕۆژی (16/3/2021) بەڕێوە چوو. ئەم دانیشتنە تایبەت بوو بە چارەسەركردنی كێشە و گرفتەكانی پارێزگای هەڵەبجە و چەندین وەزیر و بریكاری وەزارەت ئامادە بوو.

-دانیشتنی ژمارە (5) ی خوولی بەهارەی ساڵی سێیەم لەڕۆژی (31/3/2021) بەڕێوە چوو.خاڵی یەكەمی بەرنامەی كار بریتی بوو لە خوێندنەوەی یەكەم بۆ پڕۆژە یاسای (وەزارەتی كارەبا لە هەرێمی كوردستان) پڕۆژە یاسای (هەمواری دووەمی یاسای دەستەی گشتی دەستپاكی ژمارە (3) ی ساڵی (2011)). خاڵی دووەمی بەرنامەی كار بریتی بوو لە دەنگدان لەسەر پێشنیازە یاسای (پاراستنی بەرهەمە خۆماڵییەكان لە هەرێمی كوردستان). ئەم یاسایە بە دەنگی (72) پەرلەمانتار پەسند كرا. لەم دانیشتنەدا سەرۆكی فراكسیۆنی نەوەی نوێ‌ جووتێك پێڵاوی فڕێدایە بەردەمی ستێج، بۆیە دانیشتنەكە گرژی تێكەوت و بۆ ماوەیەك هەڵپەسێردرا. دوای دەستپێكردنەوەی دانیشتنەكە، سەرۆكی پەرلەمان داوای لە ئەندامانی پەرلەمان كرد لەبارەی ئەم كارە دەنگ بدەن، لەبەرئەوەی لەنێو پەیڕەوی ناوخۆی پەرلەمان هیچ چارەسەرێك بۆ ئەم جۆرە بابەتانە نییە. ئینجا پێشنیازی دەستەی سەرۆكایەتی خستە ڕوو كە بریتی بوو لە "لەبەر ئەو بێڕێزییەی كە ئەندام پەرلەمان كازم فاروق بەرانبەر بە دامەزراوەی پەرلەمان و لەناو حەڕەمی پەرلەمان و لە دانیشتنی ژمارە (5) ی ئاسایی خوولی بەهارەی ساڵی سێیەم لە خوولی پێنجەمی هەڵبژاردنی پەرلەمان لە ڕێكەوتی (31/3/2021) ئەنجامیدا، بڕیارماندا بەوەی كە ئەندام پەرلەمانی ناوبراو بێبەش بكرێت لە دانیشتنەكانی پەرلەمان تا ئەو كاتەی داوای لێبووردنی فەرمی لە پەرلەمان دەكات". ئەم پێشنیارە بە دەنگی (73) پەرلەمانتار پەسند كرا. خاڵی سێیەمی بەرنامەی كار بریتی بوو لە بەردەوامبوون لەسەر خوێندنەوەی دووەم بۆ پێشنیازە یاسای (پاراستنی تۆڕ و بنچینەكانی ئاو و ئاوەڕۆ لە هەرێمی كوردستان). خاڵی چوارەم و كۆتایی بەرنامەی كاریش بریتی بوو لە خوێندنەوەی دووەم بۆ پێشنیازە یاسای (هاوردەكردن و فرۆشتنی بەرهەمە نەوتییەكان لە هەرێمی كوردستان) و لەلایەن هێمن هەورامی جێگری سەرۆك سەرۆكایەتی دانیشتنەكە كرا.

-دانیشتنی ژمارە (6) ی خوولی بەهارەی ساڵی سێیەم لەڕۆژی (7/4/2021) بەڕێوە چوو. خاڵی یەكەمی بەرنامەی كاریش تایبەت بوو بە خستنەڕووی بیرۆكەی پەرلەمانتارێك لەبارەی حوكمڕانی بیرۆكراسی. خاڵی دووەمیش بریتی بوو لە خوێندنەوەی یەكەم بۆ ئەم پێشنیازە یاسا و بڕیارانەی خوارەوە: 1) پێشنیازە یاسای ڕێكخستنی ئامێرەكانی چاودێری لە هەرێمی كوردستان. 2) پێشنیازە یاسای ڕۆژی ڕۆژنامەگەری كوردی لە هەرێمی كوردستان. خاڵی سێیەمی بەرنامەی كاریش بریتی بوو لە بەردەوامبوون لەسەر خوێندنەوەی دووەم بۆ پێشنیازە یاسای (هاوردەكردن و فرۆشتنی بەرهەمە نەوتییەكان لە هەرێمی كوردستان).
-دانیشتنی ژمارە (7) ی خوولی بەهارەی ساڵی سێیەم لەڕۆژی (14/4/2021) بەڕێوەچوو، تایبەت بوو بە یادی (33) ساڵەی مەرگەساتی ئەنفال و چارەسەركردنی كێشە و گرفتەكانی گەرمیان و چەمچەماڵ.

-دانیشتنی ژمارە (8) ی خوولی بەهارەی ساڵی سێیەم لە ڕۆژی (20/4/2021) بەڕێوەچوو. خاڵی یەكەمی بەرنامەی كار بریتی بوو لە دەنگدان لەسەر پێشنیازە یاسای (هاوردەكردن و فرۆشتنی بەرهەمە نەوتییەكان). یاساكە بە دەنگی (97) ئەندام پەسندكرا. خاڵی دووەمی بەرنامەی كار بریتی بوو لە خستنەڕووی بیرۆكەی دوو پەرلەمانتار سەبارەت بە زۆربوونی نەخۆشی شێرپەنجە و، ڕەخساندنی هەلی كار لە هەرێمی كوردستان. خاڵی سێیەمی بەرنامەی كار تایبەت بوو بە خوێندنەوەی یەكەم بۆ پێشنیازە یاسای (هەمواری یەكەمی یاسای بە خاوەنكردنی ئەو زەوییانەی لە سنووری شارەوانییەكان زێدەڕۆییان لەسەر كراوە). خاڵی چوارەمی بەرنامەی كاریش بریتی بوو لە دوو بڕگە، یەكەم خوێندنەوەی دووەم بۆ پێشنیازە بڕیاری ڕۆژی ڕۆژنامەگەری كوردی. بڕگەی دووەمیش بریتی بوو لە خوێندنەوەی پێشنیازە یاسای (بەڕێوەبردن و پاراستنی شوێنەوار و كەلەپوور لە هەرێمی كوردستان). 

-دانیشتنی ژمارە (9) ی خوولی بەهارەی ساڵی سێیەم لە ڕۆژی (21/4/2021) بەڕێوەچوو. خاڵی یەكەمی بەرنامەی كار بریتی بوو لە دوو بڕگە، بڕگەی یەكەم بریتی بوو لە دەنگدان لەسەر پێشنیازە بڕیاری (ڕۆژی ڕۆژنامەگەری كوردی) و لەلایەن ئەندامانی پەرلەمانەوە پەسند كرا. بڕگەی دووەم بریتی بوو لە دەنگدان لەسەر پێشنیازە یاسای (پاراستنی تۆڕ و بنچینەكانی ئاو و ئاوەڕۆ لە هەرێمی كوردستان) و لەلایەن ئەندامانی پەرلەمانەوە پەسند كرا. خاڵی دووەمی بەرنامەی كار بریتی بوو لە ئاڵوگۆڕكردنی هەندێك لە ئەندامانی پەرلەمان لەنێو لێژنەكاندا و لەلایەن ئەندامانی پەرلەمانەوە پەسند كرا. خاڵی سێیەمی بەرنامەی كار بریتی بوو لە بەردەوامبوون لەسەر خوێندنەوەی دووەم بۆ پێشنیازە یاسای (بەڕێوەبردن و پاراستنی شوێنەوار و كەلەپوور لە هەرێمی كوردستان).


-دانیشتنی ژمارە (10) ی خوولی بەهارەی ساڵی سێیەم لە ڕۆژی (27/4/2021) بەڕێوەچوو. خاڵی یەكەمی بەرنامەی كار بریتی بوو لەخستنەڕوو و گفتوگۆكردن لەبارەی كێشەكانی منداڵان و هاوڵاتیانی خاوەن پێداویستی تایبەت و خانەوادەكانیان، بە ئامادەبوونی وەزیری كار و كاروباری كۆمەڵایەتی. خاڵی دووەمی بەرنامەی كاریش بریتی بوو لە گفتوگۆیەكی كراوە لەبارەی پاراستنی ئاسایشی كۆمەڵایەتی و ئازادییە بنەڕەتییەكانی مرۆڤ و بەها ئایینی و كۆمەڵایەتییەكان. خاڵی دووەمی بەنامەی كار لەسەر داوای چەند ئەندام پەرلەمانێك بەداخراوی بەڕێوەچوو.

-دانیشتنی ژمارە (11) ی خوولی بەهارەی ساڵی سێیەم لە ڕۆژی (28/4/2021) بەڕێوەچوو. خاڵی یەكەمی بەرنامەی كار بریتی بوو لە دەنگدان لەسەر پێشنیازە یاسای (بەڕێوەبردن و پاراستنی شوێنەوار و كەلەپوور لە هەرێمی كوردستان). ئەم یاسایە بە دەنگی (74) ئەندام پەسند كرا. خاڵی دووەمی بەرنامەی كار بریتی بوو لە خوێندنەوەی یەكەم بۆ پڕۆژە یاسای هەمواری پیادەكردنی یاسای بەڕێوەبردنی ئەوقاف ژمارە (64) ی ساڵی (1966) ی هەمواركراو.

-دانیشتنی ژمارە (12) ی خوولی بەهارەی ساڵی سێیەم لە ڕۆژی (5/5/2021) بەڕێوەچوو. خاڵی یەكەمی بەرنامەی كار بریتی بوو لە خوێندنەوەی یەكەم بۆ پێشنیازە یاساكانی: (پاراستنی بەڵگەنامە و دەستنووسەكان، پاراستنی بەڵگەنامەی هەرێمی كوردستان، پاراستنی بەڵگەنامە و ئەرشیفی نەتەوەیی لە هەرێمی كوردستان). خاڵی دووەمی بەرنامەی كاریش بریتی بوو لە خستنەڕووی بیرۆكەی ئەندامێكی پەرلەمان لەبارەی بە كارهێنانی وزەی خۆر. خاڵی سێیەمی بەرنامەی كار بە ئامادەبوونی وەزیری كارەبا بەڕێوەچوو، بریتی بوو لە خوێندنەوەی دووەم بۆ پڕۆژە یاسای وەزارەتی كارەبا لە هەرێمی كوردستان.

-دانیشتنی ژمارە (13) ی خوولی بەهارەی ساڵی سێیەم لە ڕۆژی (18/5/2021) بەڕێوەچوو. خاڵی یەكەمی بەرنامەی كار بە دەنگی (71) ئەندام پەرلەمان سەرۆكی دەستەی سەربەخۆی مافی مرۆڤ لە هەرێمی كوردستان پەسند كرا. خاڵی دوەمی بەرنامەی كار بریتی بوو لە خوێندنەوەی یەكەم بۆ پڕۆژە یاساكانی (بەركاركردنی یاسای ڕەسمی پولی عێراقی ژمارە (71) ی ساڵی (2012) لە هەرێمی كوردستان)، هەمواری یاسای ماف و ئیمتیازی كەمئەندام و خاوەن پێداویستی تایبەت ژمارە (22) ی ساڵی (2011) لە هەرێمی كوردستان. بەركاركردن و هەمواری پیادەكردنی یاسای وەبەرهێنانی پیشەسازی هەردوو كەرتی تایبەت و تێكەڵاو، ژمارە (20) ی ساڵی (1998) ی هەمواركراو لە هەرێمی كوردستان. هەمواری دووەمی یاسای یەكێتی ژوورەكانی بازرگانی و پیشەسازی لە هەرێمی كوردستان، ژمارە (14) ی ساڵی (1993). هەمواری یەكەمی یاسای وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی لە هەرێمی كوردستان، ژمارە (10) ی ساڵی (2010). هەمواری پیادەكردنی یاسای بازرگانی عێراقی ژمارە (30) ی ساڵی (1984) لە هەرێمی كوردستان. خاڵی سێیەمی بەرنامەی كاریش بریتی بوو لە دەنگدان لەسەر پڕۆژە یاسای وەزارەتی كارەبا لە هەرێمی كوردستان و بە دەنگی (64) ئەندام پەسند كرا.

-دانیشتنی ژمارە (14) ی خوولی بەهارەی ساڵی سێیەم لە ڕۆژی (25/5/2021) بەڕێوەچوو. بەر لە دەستپێكردنی بەرنامەی كار، ژمارەیەك ئەندامی پەرلەمان بەپێی خاڵی پێڕەو باسیان لە لێبڕینی مووچە و داهاتەكان و خاڵە سنوورییەكان كرد و داوای كۆبوونەوەیەكی تایبەتیان كرد. خاڵی یەكەمی بەرنامەی كار بریتی بوو لە خستنەڕووی بیرۆكەی ئەندامێكی پەرلەمان سەبارەت بە دۆزینەوەی هەلی كار لە ڕێگای بەگەڕخستنەوەی كارگەكان، بەڵام ئەو ئەندامە خۆی ئامادەی ئەو دانیشتنە نەبوو، بۆیە دواخرا. خاڵی دووەمی بەرنامەی كار بریتی بوو لە خستنەڕوو و گفتوگۆكردن لەبارەی دیاردەی تاوانەكانی كوشتن و كوشتنی ژنان و خۆكوشتن، بە ئامادەبوونی چەند وەزیرێك بەڕێوەچوو.

-دانیشتنی ژمارە (15) ی خوولی بەهارەی ساڵی سێیەم لە ڕۆژی (26/5/2021) بەڕێوەچوو. لەم دانیشتنەدا خوێندنەوەی دووەم بۆ پێشنیازە یاسای هەمواری یەكەمی یەكەمی یاسای ژمارە (3) ی ساڵی (2019) یاسای بە خاوەنكردنی ئەو زەوییانەی كە لە سنووری شارەوانییەكان زێدەڕۆییان لەسەر كراوە.

-دانیشتنی ژمارە (16) ی خوولی بەهارەی ساڵی سێیەم لە ڕۆژی (28/6/2021) بەڕێوەچوو. خاڵی یەكەمی بەرنامەی كار بریتی بوو لە درێژكردنەوەی ویلایەتی سەرۆكی دیوانی چاودێری دارایی هەرێمی كوردستان بۆ ماوەی (9) مانگ، بە دەنگی (70) ئەندام پەسند كرا. خاڵی دووەمی بەرنامەی كاریش بریتی بوو لە خوێندنەوەی یەكەم بۆ پڕۆژە یاساكانی (نیشان و میدالیا لە هەرێمی كوردستان). (كۆمپانیا ئەمنییە تایبەتەكان لە هەرێمی كوردستان). (بەرهەمهێنان و هاوردەكردنی بنەتۆ و شەتڵ و تۆماركردن و پەسندكردن و پارێزگاریكردن لە تەرزە كشتوكاڵییەكان لە هەرێمی كوردستان). پێشنیازە یاساكانی (هەمواری یاسای چاودێری نەوجەوانان ژمارە (76) ی ساڵی (1983) و هەموارەكانی لە هەرێمی كوردستان). (هەمواری یاسای بزربووەكان لە هەڵمەتی لەناوبردنی بە كۆمەڵی گەلی كوردستانی عێراق ژمارە (3) ی ساڵی (1999)). (هەمواری دووەمی یاسای دەستەی دەستپاكی هەرێمی كوردستان ژمارە (3) ی ساڵی (2011)). (هەمواری یاسای گەشتوگوزار لە هەرێمی كوردستان). خاڵی سێیەمی بەرنامەی كار بریتی بوو لە پێشنیازی درێژكردنەوەی خوولی بەهارەی ساڵی سێیەم لە خوولی پێنجەمی هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان بۆ ماوەی (30) ڕۆژ. بە دەنگی (65) ئەندام پەسند كرا. خاڵی چوارەمی بەنامەی كار بریتی بوو لە گفتوگۆ لەبارەی چۆنییەتی پڕكردنەوەی كورتهێنانی مووچە و هۆكارەكانی جێبەجێ‌ نەكردنی یاسای چاكسازی و یاسای بودجەی عێراق وە داهاتی گومرگی و خاڵە سنوورییەكان و كەموكووڕی خاڵە سنوورییەكان و داهاتی نەوت و داهاتی ناوخۆ، بە ئامادەبوونی چەند وەزیرێك.

-دانیشتنی ژمارە (17) ی خوولی بەهارەی ساڵی سێیەم لە ڕۆژی (6/7/2021) بەڕێوەچوو. خاڵی یەكەمی بەرنامەی كار بریتی بوو لەدەنگدان لەسەر پێشنیازە یاسای (هەمواری یەكەمی یەكەمی یاسای ژمارە (3) ی ساڵی (2019) یاسای بە خاوەنكردنی ئەو زەوییانەی كە لە سنووری شارەوانییەكان زێدەڕۆییان لەسەر كراوە). یاساكە بە دەنگی (68) ئەندامی پەرلەمان پەسند كرا. خاڵی دووەمی بەرنامەی كار بریتی بوو لە خستنەڕووی بیرۆكەی ئەندامێكی پەرلەمان سەبارەت بە پرسی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی. بڕگەی یەكەمی خاڵی سێیەمی بەرنامەی كاریش بریتی بوو لە خوێندنەوەی دووەم بۆ پێشنیاز و پڕۆژە یاسای (هەمواری یەكەمی یاسای ماف و ئیمتیازاتی كەمئەندام و خاوەن پێداویستی تایبەت ژمارە (22) ی ساڵی (2011) لە هەرێمی كوردستان) كە بە ئامادەبوونی وەزیری كارو كاروباری كۆمەڵایەتی بەڕێوەچوو. بڕگەی دووەمیش بریتی بوو لە خوێندنەوەی دووەم بۆ پڕۆژە یاسای (بەركاركردنی یاسای پولی ڕەسمی عێراق ژمارە (71) ی ساڵی (2012) لە هەرێمی كوردستان). بڕگەی سێەمیش بریتی بوو لە خوێندنەوەی دووەم بۆ پڕۆژە یاسای (بەركاركردن و هەمواری پیادەكردنی یاسای وەبەرهێنانی پیشەسازی هەردوو كەرتی تایبەت و تێكەڵاو، ژمارە (20) ی ساڵی (1998) ی هەمواركراو لە هەرێمی كوردستان).

-دانیشتنی ژمارە (18) ی خولی بەهارەی ساڵی سێیەم لە ڕۆژی (8/7/2021) بەڕێوەچوو.خاڵی یەكەمی بەرنامەی كار بریتی بوو لە سێ‌ بڕگە. بڕگەییەكەمیبەرنامەیكاریدانیشتنەكە(یاسایهەموارییەكەمییاسایمافوئیمتیازاتیكەمئەنداموخاوەنپێداویستیتایبەت و كورتەباڵاكان ژمارە (22)یساڵی(2011)لەهەرێمیكوردستان)بەدەنگی(81) ئەندامیپەرلەمانپەسندكرا.بەپێیبڕگەیدووەمیتاكەخاڵیبەرنامەیكاریش،پڕۆژەیاسایبەركاركردنی(یاسایرەسمیپولیئیتیحادیژمارە(71)یساڵی (2012)هەرێمیكوردستان) بەدەنگی(67)ئەندامیپەرلەمانپەسندكرا.بەپێیبڕگەیسێیەموكۆتاییبەرنامەیكاریدانیشتنەكەش‌،پڕۆژەیاسایبەركاركردنوهەمواری(یاسایوەبەرهێنانیپیشەسازیهەردووكەرتیتایبەتوتێكەڵاوژمارە(20) یساڵی (1998)بەدەنگی(72) ئەندامیپەرلەمانپەسندكرا.

-دانیشتنی ژمارە (1) ی كردنەوەی خوولی پاییزەی ساڵی سێیەم لەڕۆژی (1/9/2021) بەڕێوە چوو. دوای جێبەجێكردنی ڕێكارە پرۆتۆكۆلییەكان و دەقیقەیەك وەستان بۆ ڕێزلێنان لە گیانی پاكی شەهیدان و مارشی نەتەوەیی، سەرۆكی پەرلەمان وتەیەكی پێشكەش كرد.

-دانیشتنی ژمارە (2) ی خوولی پاییزەی ساڵی سێیەم لەڕۆژی (2/9/2021) بەڕێوە چوو. خاڵی یەكەمی بەرنامەی كار بریتی بوو خوێندنەوەی یەكەم بۆ پڕۆژە یاسای (هەمواری یاسای وەزارەتی دارایی و ئابووری لە هەرێمی كوردستان). خاڵی دووەمی بەرنامەی كاریش بریتی لە خوێندنەوەی دووەم بۆ پێشنیازە یاسای (هەمواری دووەمی یاسای دەستەی دەستپاكی هەرێمی كوردستان ژمارە (3) ی ساڵی (2011). خوێندنەوەی دووەم بۆ ئەم پڕۆژە یاسایانەش كرا: پڕۆژە یاسای (نیشان و میدالیا لە هەرێمی كوردستان). (هەمواری دووەمی یاسای یەكێتی ژوورەكانی بازرگانی و پیشەسازی ژمارە (14) ی ساڵی (1993) لە هەرێمی كوردستان). (هەمواری یەكەمی یاسای وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی ژمارە (10) ی ساڵی (2010) لە هەرێمی كوردستان). 

-دانیشتنی ژمارە (3) ی خوولی پاییزەی ساڵی سێیەم لەڕۆژی (7/9/2021) بەڕێوە چوو. خاڵی یەكەمی بەرنامەی كار بریتی بوو گۆڕینی چەند ئەندامێكی پەرلەمان لەنێو لێژنەكاندا. بڕگەی یەكەمی خاڵی دووەمی بەرنامەی كاریش بریتی بوو لە دەنگدان لەسەر پێشنیازە یاسای (هەمواری دووەمی یاسای دەستەی دەستپاكی هەرێمی كوردستان ژمارە (3) ی ساڵی (2011). ئەم یاسایە بە دەنگی (74) ئەندام پەسند كرا. بڕٍگەكانی دووەم و سێیەم و چوارەمی لە خاڵی دووەمی بەرنامەی كار بریتی بوو لە خوێندنەوەی پڕۆژە یاساكانی (نیشان و میدالیا لە هەرێمی كوردستان). (هەمواری دووەمی یاسای یەكێتی ژوورەكانی بازرگانی و پیشەسازی ژمارە (14) ی ساڵی (1993) لە هەرێمی كوردستان). (هەمواری یەكەمی یاسای وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی ژمارە (10) ی ساڵی (2010) لە هەرێمی كوردستان).


خوێندنەوەیەك بۆ كارەكانی پەرلەمانی كوردستان لەساڵی سێیەمدا.
1)پەسندكردنی یاسای ژمارە (1) ی ساڵی (2021) (فرۆشتن و بە كرێدانی موڵك و ماڵی دەوڵەت لە هەرێمی كوردستان ــ عێراق).
2)پەسندكردنی یاسای ژمارە (2) ی ساڵی (2021) (پاراستنی بەرهەمە خۆماڵییەكان لە هەرێمی كوردستان).
3)پەسندكردنی یاسای ژمارە (3) ی ساڵی (2021) (هاوردەكردن و عەمباركردن و فرۆشتنی بەرهەمە نەوتییەكان لە هەرێمی كوردستان).
4)پەسندكردنی یاسای ژمارە (4) ی ساڵی (2021) (پاراستنی پڕۆژە و تۆڕەكانی ئاو و ئاوەڕۆ لە هەرێمی كوردستان).
5)پەسندكردنی یاسای ژمارە (5) ی ساڵی (2021) (بەڕێوەبردن و پاراستنی شوێنەوار و كەلەپوور لە هەرێمی كوردستان).
6)پەسندكردنی یاسای ژمارە (6) ی ساڵی (2021) (وەزارەتی كارەبا لە هەرێمی كوردستان).
7)پەسندكردنی یاسای (درێژكردنەوەی ویلایەتی سەرۆكی دیوانی چاودێری دارایی هەرێمی كوردستان بۆ ماوەی (9) مانگ). 
8)پەسندكردنی یاسای (هەمواری یەكەمی یاسای ژمارە (3) ی ساڵی (2019) یاسای بە خاوەنكردنی ئەو زەوییانەی كە لە سنووری شارەوانییەكان زێدەڕۆییان لەسەر كراوە).
9)یاسای(هەموارییەكەمییاسایمافوئیمتیازاتیكەمئەنداموخاوەنپێداویستیتایبەت و كورتەباڵاكان ژمارە (22)یساڵی(2011)لەهەرێمیكوردستان).
10)یاسایرەسمیپولیئیتیحادیژمارە(71) یساڵی (2012)هەرێمیكوردستان.
11)یاسای(بەركاركردنوهەموارییاسایوەبەرهێنانیپیشەسازیهەردووكەرتیتایبەتوتێكەڵاوژمارە(20) یساڵی (1998)).


ئەو بڕیارانەی لە ماوەی ساڵی سێیەمدەرچوون.
1)بڕیاری ژمارە (9) ی ساڵی (2020) سەبارەت بە دانانی (عومەر عەبدوڵڵا) وەك ئەندام بۆ لێژنەی دارایی و كاوباری ئابووری. 
2)بڕیاری ژمارە (1) ی ساڵی (2021) متمانەدان بە (كەمال ئەتروشی) بۆ پۆستی وەزیری سامانە سروشتییەكان.
3)بڕیاری ژمارە (2) ی ساڵی (2021) سەبارەت بە بێبەشكردنی پەرلەمانتار (كازم فاروق) لە دانیشتنەكانی پەرلەمان و كۆبوونەوەی لێژنەكان. 
4)بڕیاری بڕیاری ژمارە (3) ی ساڵی (2021) سەبارەت بە قبووڵكردنی دەستلەكاركێشانەوەی ژمارەیەك پەرلەمانتار لە لێژنەكانی پەرلەمان و دانانی ژمارەیەك پەرلەمانتار لە لێژنەكانی تری پەرلەمان.
5)بڕیاری ژمارە (4) ی ساڵی (2021) سەبارە بە دیاریكردنی ڕۆژی ڕۆژنامەگەری كوردی لە هەرێمی كوردستان. 
6)بڕیاری ژمارە (5) ی ساڵی (2021) سەبارەت بە قبووڵكردنی (مونا یوخەنا یاقو) لە پۆستی سەرۆكی دەستەی سەربەخۆی مافی مرۆڤ لە هەرێمی كوردستان.
7)بڕیاری ژمارە (6) ی ساڵی (2021) سەبارەت بە درێژكردنەوەی خوولی بەهارەی ساڵی سێیەم لە خوولی هەڵبژاردنی پێنجەمی پەرلەمانی كوردستان.  


پەرلەمانی كوردستان لە ساڵی سێیەمیدا (1/10/2020 ــ 30/9/2021).
1)لە ماوەی نێوان (1/10/2020) هەتا وەكو (30/9/2021) كە دەكاتە ماوەی یەك ساڵی تەواو، پەرلەمانی كوردستان تەنیا (26) دانیشتنی كردووە، (4) دانیشتن لە وەرزی پاییزەی ساڵی دووەم بووە. یەك كۆبوونەوەی نا ئاسایی لە مانگی یەكەمی ساڵی (2021) بووە.(18) كۆبوونەوەی لە وەرزی بەهارەی ساڵی سێیەم بووە و (3) كۆبوونەوەش لە وەرزی پاییزی ساڵی سێیەم بووە. 
2)لەماوەی یەك ساڵ و لە (26) كۆبوونەوەدا، پەرلەمانی كوردستان تەنیا (11) یاسای پەسندكردووە. (1) یاسای بۆ پەسندكردنی درێژكردنەوەی ویلایەتی سەرۆكی دیوانی چاودێری دارایی بووە. (3) یاساشی هەمواركردۆتەوە و (1) یاسای عێراقیشی بەركار كردووە.
3) لەماوەی ساڵی سێیەمیدا، پەرلەمانی كوردستان (7) بڕیاری دەركردووە. (1) بڕیاری بۆ دانانی ئەندامێكی پەرلەمان بووە لە لێژنەیەك. (1) بڕیاری بۆ متمانەدان بووە بە وەزیری سامانە سروشتییەكان. (1) بڕیاری بۆ بێبەشكردنی پەرلەمانتارێك بووە لە دانیشتنەكانی پەرلەمان و لێژنەكان. (1) بڕیاری بۆ گۆڕینی ئەندامانی لێژنەكانی پەرلەمان بووە. (1) بڕیاری بۆ دیاریكردنی ڕۆژی ڕۆژنامەگەری كوردی بووە. (1) بڕیاری بۆ دانانی سەرۆكی دەستەی مافی مرۆڤ بووە. (1) بڕیاریشی بۆ درێژكردنەوەی خوول بووە.
4)یەكێك لە دانیشتنەكانی پەرلەمان بۆ گفتوگۆی پرساندن و وەڵامەكانی سەرۆكی ئەنجوومەنی وەزیران و جێگری سەرۆكی ئەنجوومەنی وەزیران و وەزیری دارایی و ئابووری بووە، سەبارەی بە بڕیاری لێبڕینی (21%) و (18%) لە مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم. بەڵام، بە دەنگی (81) پەرلەمانتار پرۆسەی پرساندن كۆتایی هات و دانیشتنی متمانە لێسەندنەوە لە كابینەی حكومەت ئەنجام نەدرا. 
5)یەكێك لە دانیشتنەكانی پەرلەمان بۆ خستنەڕوویڕاپۆرتی لێژنەی بەدواداچوون بووە كە بە بڕیاری ژمارە (8) ی ساڵی (2020) پێكهێنرا بوو، بۆ لێكۆڵینەوە لە قسەكانی سەرۆكی فراكسیۆنی نەوەی نوێ‌ بە تۆمەتباركردنی چەند ئەندامێكی پەرلەمان بە هەڕەشە كردن لێی. لێژنەكە ڕایانگەیاند بەڵگەی پێویستییان بۆ سەلماندنی ڕووداوەكە دەستنەكەوتووە، لەبەرئەوەی لێژنەی پەرلەمانی دەسەڵات و ئامرازەكانی لێكۆڵینەوە لە تاوانكارییەكەی لەبەردەست نەبووە، بۆیە نەیانتوانیوە بابەتی هەڕەشەكردن یەكلایی بكەنەوە. 
6)لە یەكێك لە دانیشتنەدا پەرلەماندا، سەرۆكی فراكسیۆنی نەوەی نوێ‌ جووتێك پێڵاوی فڕێدایە بەردەمی ستێج، بۆیە دانیشتنەكە گرژی تێكەوت و بۆ ماوەیەك هەڵپەسێردرا. دواتر سەرۆكی پەرلەمان داوای لە ئەندامانی پەرلەمان كرد لەبارەی ئەم كارە دەنگ بدەن، لەبەرئەوەی لەنێو پەیڕەوی ناوخۆی پەرلەمان هیچ چارەسەرێك بۆ ئەم جۆرە بابەتانە نییە. ئینجا پێشنیازی دەستەی سەرۆكایەتی خستە ڕوو كە بریتی بوو لە "لەبەر ئەو بێڕێزییەی كە ئەندام پەرلەمان كازم فاروق بەرانبەر بە دامەزراوەی پەرلەمان و لەناو حەڕەمی پەرلەمان و لە دانیشتنی ژمارە (5) ی ئاسایی خوولی بەهارەی ساڵی سێیەم لە خوولی پێنجەمی هەڵبژاردنی پەرلەمان لە ڕێكەوتی (31/3/2021) ئەنجامیدا، بڕیارماندا بەوەی كە ئەندام پەرلەمانی ناوبراو بێبەش بكرێت لە دانیشتنەكانی پەرلەمان تا ئەو كاتەی داوای لێبووردنی فەرمی لە پەرلەمان دەكات". ئەم پێشنیارە بە دەنگی (73) پەرلەمانتار پەسند كرا و سەرۆكی نەوەی نوێ‌ تا ئێستاش ڕێگای پێنادرێت بچێتە ناو پەرلەمان.
7)لە دانیشتنی ژمارە (10) ی خوولی بەهارەی ساڵی سێیەم لە ڕۆژی (27/4/2021)،  خاڵی دووەمی بەرنامەی كار بریتی بوو لە گفتوگۆیەكی كراوە لەبارەی پاراستنی ئاسایشی كۆمەڵایەتی و ئازادییە بنەڕەتییەكانی مرۆڤ و بەها ئایینی و كۆمەڵایەتییەكان. لەسەر داوای چەند ئەندام پەرلەمانێك بەداخراوی بەڕێوەچوو. 
8)پەرلەمانی كوردستان بۆ یەك جار و ماوەی (30) ڕۆژ، خوولی بەهارەی ساڵی سێیەم لە خوولی پێنجەمی هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان درێژكردەوە.
9)لەم ساڵەدا ئەندامانی پەرلەمان تەنیا (6) بیرۆكەیان خستۆتەڕوو سەبارە بە (ژینگە) و(حوكمڕانی بیرۆكراسی) و، (زۆربوونی نەخۆشی شێرپەنجە) و، (ڕەخساندنی هەلی كار) و (بە كارهێنانی وزەی خۆر) و(پرسی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی).(1) بیرۆكەی ئەندامێكی پەرلەمانیش خرابووە بەرنامەی كار لەبارەی (دۆزینەوەی هەلی كار لە ڕێگای بەگەڕخستنەوەی كارگەكان)، بەڵام ئەو ئەندامە خۆی ئامادەی ئەو دانیشتنە نەبوو، بۆیە بیرۆكەكە نەخراوەتە ڕوو.
10)دانیشتنی ژمارە (1) ی كردنەوەی خوولی پاییزەی ساڵی سێیەم لە ڕۆژی (1/9/2021)، تەنیا دانیشتنێكی پرۆتۆكۆلی بووە و سەرۆكی پەرلەمان تەنیا وتەیەكی پێشكەش كردووە. 
11)دوو دانیشتنی پەرلەمان تایبەت بووە بە چارەسەركردنی كێشە و گرفتەكانی پارێزگای هەڵەبجە و یادی (33) ساڵەی مەرگەساتی ئەنفال لە گەرمیان و چەمچەماڵ.
12)لە ماوەی ساڵی سێیەمیدا، پەرلەمان (3) یاسای هەمواركردۆتەوە كە بریتین لە یاسای ژمارە (3) ی ساڵی (2019) یە (یاسای بە خاوەنكردنی ئەو زەوییانەی كە لە سنووری شارەوانییەكان زێدەڕۆییان لەسەر كراوە). یاسای(هەموارییەكەمییاسایمافوئیمتیازاتیكەمئەنداموخاوەنپێداویستیتایبەت و كورتەباڵاكان ژمارە (22)یساڵی(2011)لەهەرێمیكوردستان).یاسای(بەركاركردنوهەموارییاسایوەبەرهێنانیپیشەسازیهەردووكەرتیتایبەتوتێكەڵاوژمارە(20) یساڵی (1998)). (1) یاسای عێراقیشی بەركار كردووە كە بریتی بوو لە (یاسایرەسمیپولیئیتیحادیژمارە(71) یساڵی (2012) هەرێمیكوردستان).

هەڵسەنگاندنیك بۆ بەڵێنەكانی شەش لیستی ناو پەرلەمانی كوردستان
پڕۆژەی چاودێریكردنی جێبەجێكردنی بەڵێنی لیستەكانی پەرلەمان كوردستان، تایبەتە بەپارتی دیموكراتی كوردستان (45) كورسی، یەكێتیی نیشتیمانیی كوردستان (21) كورسی، بزووتنەوەی گۆڕان (12) كورسی، نەوەی نوێ‌ (8) كورسی ــ هەر چەندە كۆمەڵێك كێشەی ناوخۆییان هەیەو هەندێك لەئەندامانیان بانگەشەی جیابوونەوە لەم فراكسیۆنە دەكەن، لیستی كۆمەڵی دادگەری لەكوردستان (7) كورسی و، یەكگرتووی ئیسلامی كوردستان خاوەنی (5) كورسی. لێرە لەخوارەوە، ڕێژەو ڕادەی جێبەجێكردنی بەڵێنی لیستەكان لەماوەی ساڵی سێیەمی پەرلەمانی كوردستان، دەخەینە ڕوو. دواتر كۆی گشتی ڕادەی جێەجێكردنی بەڵێنەكان لەماوەی هەر سێ‌ ساڵی تەمەنی پەرلەمانی كوردستان، بۆ ئەم شەش لیستە دەخەینە ڕوو.

یەكەم: لیستی ژمارە (183) ی پارتی دیموكراتی كوردستان.
بەرنامەی لیستی پارتی لە (10) بەش پێكهاتووەو لەكۆی گشتیدا بریتییە لە (60) بەڵێن، هەر بەشێك دابەش دەبێتە سەر چەندین تەوەرو سێكتەری جیاواز، بەجۆرێك بەرنامەكە ئەوەندە فراوانە، ئەوەندە بەڵێنی هەڵبژاردنی تێدایە، هەندێكیان جێبەجێكردنیان ئەستەمەو، هەندێكی تریشیان هیچ پێوەندی بەپەرلەمانی كوردستانەوە نییە.
بەشی یەكەمی بەرنامەی لیستی پارتی دیموكراتی كوردستان (10) بەڵێنی هەڵبژاردن لەخۆ دەگرێت. بەشی دووەم (11) بەڵێنی تێدایە، بەشی سێیەمیش (8) بەڵێن، بەشی چوارم (3) بەڵێن، بەشی پێنجەم (4) بەڵێن، بەشی شەشەم (5) بەڵێن، بەشی حەوتەم (5) بەڵێن، بەشی هەشتەم (6) بەڵێن، بەشی نۆییەم (4) بەڵێن و بەشی دەیەم (4) بەڵێن لەخۆ دەگرێت. كۆی بەڵێنەكانی پارتی دیموكراتی كوردستان بۆ دەنگدەرانی، بریتییە لە (60) بەڵێنی هەڵبژاردن كە پێویست دەكات لەماوەی چوار ساڵی خوولی پێنجەمی هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستاندا جێبەجیێان بكات.
هەندێك لەم بەڵێنانە بەشێكن لەكاری حكومەت، وەكو دەزانین جیاوازی هەیە لەنێوان بەڵێنەكانی هەڵبژاردن كە لیستەكان بەدەنگدەری خۆیانی دەدەن، لەگەڵ بەرنامەی كاری حكومەت كە لەلایەن هاوپەیمانی حكومییەوە پێشكەش بەپەرلەمانی كوردستان كراوە. بۆ نموونە، بەشێك لەبەڵێنەكانی لیستی پارتی دیموكراتی كوردستان بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمان، بریتییە لەمانەی خوارەوە:
-"جێبەجێكردنی مادەی (140) ی دەستوورو پێداگیری لەسەر گەڕاندنەوەی هەموو ناوچە كوردستانییەكانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێم و دیاریكردنی سنووری كوردستان و كۆتاییهێنان بەدواخستن و خۆدزینەوە لەجێبەجێكردنی".  
-"ڕێكخستنی نوێنەرایەتی و پەیوەندییەكان و گفتوگۆ لەگەڵ حكومەتی فیدرالی لەچوارچێوەی دەستووردا".
-"كاركردن بۆ چارەسەركردنی گرفتی ئاوارەكان بەگشتی و باشتركردنی باروگوزەرانیان. هاوكات هەوڵدان و هاوكاری لەگەڵ حكومەتی فیدرالی بۆ دابینكردنی سەقامگیریی لەناوچەكانیان بەمەبەستی گەڕانەوەیەكی شەرافەتمەندانەو سەربەرزانەو ژیانێكی ئاسوودە".
ئەم سێ‌ خاڵە نموونەی زۆر بچووكن لەبارەی گشتگیری بەڵێنەكان و ئەستەمی جێبەجێكردنیان، چونكە پێوەندییان بەكاری پەرلەمانییەوە نییەو بەرپرسیارێتی حكومەتی عێراقی و حكومەتی هەرێمی كوردستانە، بۆیە ئەو بەڵێنانەی لیستی (183) ی پارتی بەدەنگدەرانی خۆیانیانداوە، بەشێكن لەكارنامەی حكومەت و پێوەندییان بەكاری پەرلەمانییەوە نییەو لەپەرلەمانیش جێبەجێ ناكرێن. جگە لەم تێبینییانە لەبارەی بەڵێنەكان، لەساڵی سێیەمی كاری خۆیاندا، لیستی پارتی تەنیا دوو (2) بەڵێنیان جێبەجێكردووە كە بریتین لەمانەوەی خوارەوە:
1)(بووژاندنەوەی كەرتەكانی كشتوكاڵ و پیشەگەری و گەشتیاری تا ببنە هاریكاری كەرتی نەوت). نیوەی ئەم بەڵێنە لەگەڵ پەسندكردنی یاسای ژمارە (2) ی ساڵی (2021) (پاراستنی بەرهەمە خۆماڵییەكان لە هەرێمی كوردستان)، جێبەجێكراوە. 
2)(هەموار و كاراكردنی هەموو ئەو یاساو ڕێسایانەی كە بەرهەمی خۆماڵی لە كێبڕكێی دەرەكی و زیانپێكەوتن دەپارێزن). نیوەی ئەم بەڵێنە لەگەڵ پەسندكردنی یاسای ژمارە (2) ی ساڵی (2021) (پاراستنی بەرهەمە خۆماڵییەكان لە هەرێمی كوردستان)، جێبەجێكراوە. 

دووەم: لیستی ژمارە (105) ی یەكێتی نیشتیمانی كوردستان.
یەكێتیی نیشتیمانی كوردستان (183) بەڵێنی بەدەنگدەرانی خۆیداوەو كارنامەكە لە (5) بەش پێكهاتووە، هەر بەشێك دابەش دەبێتە سەر چەندین مادەو سێكتەری جیاواز، بەرنامەكە ئەوەندە فراوانەو ئەوەندە بەڵێنی هەڵبژاردنی تێدایە، هەندێكیان جێبەجێكردنیان ئەستەمەو، هەندێكی تریشیان هیچ پێوەندی بەكاری پەرلەمانییەوە نییە.
بەڵێنەكانی یەكێتی لەپێشەكییەكی (9) خاڵی پێكدێت، ئینجا بەشی یەكەم (17) بەڵێن، بەشی دووەم (9) بەڵێن، بەشی سێیەم (33) بەڵێن، بەشی چوارەم (80) بەڵێن، بەشی پێنجەم (35) بەڵێن، لەخۆ دەگرێت. وەكو سەرجەم لیستەكانی تریش، بەشێك لەبەڵێنەكانی یەكێتی نیشتیمانی، جگە لەوەی بەڵێنی هەڵبژاردنی پەرلەمانی نین، بەرنامەو كاری ڕۆژانەو ئاسایی حكومەتن، یا پرۆگرامی حكومەتن و دەبێت حكومەت جێبەجێیان بكات، یا تەنانەت بەحكومەتیش هەرێمی كوردستانیش جێبەجێ ناكرێن، نەوەكو پەرلەمان. بۆ نموونە:
ــ كاركردن بۆ دیاریكردنی سنووری باشووری كوردستان، بەجێبەجێكردنی مادەی (140) ی دەستووری عێراقی فیدرال.
ــ ئەنجامدانی سەرژمێری گشتی لەعێراق و هەرێمی كوردستان.
ــ دەستپێكردنەوەی بڕیاری پێدانی سولفەی عەقار.
ئەم سێ‌ خاڵە، نموونەیەكی بچووكن لەبارەی گشتگیری بەڵێنەكان و ئەستەمی جێبەجێكردنیان، چونكە پێوەندییان بەكاری پەرلەمانییەوە نییەو بەرپرسیارێتی حكومەتی عێراق و حكومەتی هەرێمی كوردستانە. جگە لەم تێبینییانە لەبارەی بەڵێنەكان، دەبینین لیستی یەكێتی لەساڵی سێیەمی كاری پەرلەماندا تەنیا (8) بەڵێن و نیویانجێبەجێكردووە بەم شێوەیەی خوارەوە:

1)(تێپەڕاندنی كوردستان لە بازاڕی ساغكردنەوەی كاڵای وڵاتان كە تاكی كوردی گۆڕیوە بۆ بەكارهێنەرێكی بێ‌ بەرهەم، بە: پشتیوانیكردنی هەر پڕۆژەیەكی ئابووری سوودمەند و كارئاسانی بۆیان و هاندانیان، هەروەها چاودێریكردنیان و پەرەپێدانی یاسای وەبەرهێنان). ئەم بەڵێنە لەگەڵ پەسندكردنی یاسای ژمارە (2) ی ساڵی (2021) (پاراستنی بەرهەمە خۆماڵییەكان لە هەرێمی كوردستان)، جێبەجێكراوە.
2)(هاندانی كەرتی تایبەت بۆ وەبەرهێنان لە بواری كشتوكاڵ بەشێوەیەكی زانستی). ئەم بەڵێنە لەگەڵ پەسندكردنی یاسای ژمارە (2) ی ساڵی (2021) (پاراستنی بەرهەمە خۆماڵییەكان لە هەرێمی كوردستان)، جێبەجێكراوە.
3)(گرتنەبەری ڕێوشوێنی پێویست بۆ ساغكردنەوەی بەرهەمی ناوخۆ، ڕەخساندنی زەمینەی لەبار بۆ بە بازاڕكردنی لەناو كوردستان و هەناردەكردنی ئەو بەرهەمانەی لە پێویستی ناوخۆ زیادن). ئەم بەڵێنە لەگەڵ پەسندكردنی یاسای ژمارە (2) ی ساڵی (2021) (پاراستنی بەرهەمە خۆماڵییەكان لە هەرێمی كوردستان)، جێبەجێكراوە.
4)(پشتیوانیكردنی هەر پڕۆژەیەكی چاكسازی كە لە بەرژەوەندی گشتیدا بێت). ئەم بەڵێنە لەگەڵ پەسندكردنی یاسای چاكسازی جێبەجێكراوە.
5)(فەراهەمكردنی ژیان و گوزەرانێكی شایستە بۆ مووچەخۆران و لەنێویشیاندا خاوەن پێداویستی تایبەت). ئەم بەڵێنە لەگەڵ یاسای(هەموارییەكەمییاسایمافوئیمتیازاتیكەمئەنداموخاوەنپێداویستیتایبەت و كورتەباڵاكان ژمارە (22)یساڵی(2011)لەهەرێمیكوردستان) جێبەجێكراوە.
6)(هەمواركردنەوەی ئەو یاسایانەی ڕێگرن لە بەردەم پێشكەوتنی كەرتی پیشەسازی). ئەم بەڵێنە لەگەڵ یاسایبەركاركردنوهەمواری(یاسایوەبەرهێنانیپیشەسازیهەردووكەرتیتایبەتوتێكەڵاوژمارە(20) یساڵی (1998)جێبەجێكراوە.
7)(هەوڵدانی جددی بۆ بووژاندنەوەی كەرتی پیشەسازی بۆ ئەوەی ببێتە یەكێك لە سەرچاوەكانی داهات لە هەرێمی كوردستان). ئەم بەڵێنە لەگەڵ یاسایبەركاركردنوهەمواری(یاسایوەبەرهێنانیپیشەسازیهەردووكەرتیتایبەتوتێكەڵاوژمارە(20) یساڵی (1998) جێبەجێكراوە.
8)(گرنگیدانی زیاتر بەو ناوەند و دامەزراوە حكومییانەی تەرخانكراون بۆ پەككەوتووان، بە ساڵاچووان، بێنەوایان، خاوەن پێداویستییە تایبەتەكان). نیوەی ئەم بەڵێنە كە تایبەتە بە خاوەن پێداویستییە تایبەتەكان، لەگەڵ یاسای(هەموارییەكەمییاسایمافوئیمتیازاتیكەمئەنداموخاوەنپێداویستیتایبەت و كورتەباڵاكان ژمارە (22)یساڵی(2011)لەهەرێمیكوردستان) جێبەجێكراوە.
9)(كردنەوەی خوولی ڕاهێنانی پیشەیی بۆ خاوەن پێداویستییە تایبەتەكان بۆ ئامادەكردنیان تا ببنە خاوەن پڕۆژەی تایبەتی خۆیان). ئەم بەڵێنە لەگەڵ یاسای(هەموارییەكەمییاسایمافوئیمتیازاتیكەمئەنداموخاوەنپێداویستیتایبەت و كورتەباڵاكان ژمارە (22)یساڵی(2011)لەهەرێمیكوردستان) جێبەجێكراوە.

سێیەم: لیستی ژمارە (148) ی بزووتنەوەی گۆڕان.
بەرنامەی لیستی بزوتنەوەی گۆڕان لە (4) تەوەر پێكهاتووەو لەكۆی گشتیدا (228) بەڵێن لەخۆ دەگرێت، هەر تەوەرێك دابەش دەبێتە سەر كۆمەڵێك بەش و سێكتەری جیاواز، بەجۆرێك بەرنامەكە ئەوەندە فراوانە، ئەوەندە بەڵێنی هەڵبژاردنی تێدایە، هەندێكیان جێبەجێكردنیان ئەستەمەو، هەندێكی تریشیان هیچ پێوەندی بەكاری پەرلەمانی كوردستانەوە نییە. لەتەوەری یەكەمدا (33) بەڵێنی هەڵبژاردنی بەدەنگدەرانی خۆیداوەو، لەتەوەری دووەمیشدا (72) بەڵێن هەیەو، لەتەوەری سێیەمیشدا (56) بەڵێن دراوەو لەتەوەری چوارەمیشدا (67) بەڵێنی هەڵبژاردن لەخۆ دەگرێت. بەم شێوەیە كۆی گشتی بەڵێنەكانی لیستی (148) ی بزوتنەوەی گۆڕان، دەگاتە (228) بەڵێن، بەزۆرترین بەڵێنی هەڵبژاردنی نێو چوار لیستە سەرەكییەكەی پەرلەمان دادەنرێت.
بەڵێنەكانی هەڵبژاردنی لیستی بزوتنەوەی گۆڕانیش هەر وەكو بەڵێنەكانی لیستی پارتی و یەكێتی، بەشێكی زۆری ئەم بەڵێنانە، یا پێوەندییان بەپەرلەمانی كوردستانەوە نییە، بەو مانایەی بەڵێن نین بۆ دانانی یاسایەكی پەرلەمانی، یا دەركردنی بڕیارێكی پەرلەمانی، بەڵكو بەشێكن لەكاری حكومەت. بۆ نموونە، بەشێك لەبەڵێنەكانی لیستی بزوتنەوەی گۆڕان بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمان، بریتییە لەمانەی خوارەوە:
-"پێداگیری لەسەر چارەسەركردنی كێشەی ناوچە دابڕاوەكان بەپێی ستراتیژییەكی نیشتیمانی و بەپشتبەستن بەدەستوورو بەڵگەنامەو ڕاستییە مێژوویی و جوگرافییەكان، بەتایبەت پرسی كەركوك و چارەسەركردنی بەگوێرەی مادەی (140) ی دەستووری عێراق".
-"دامەزراندنی دەستەیەك بۆ گێڕانەوەی ئەو پارانەی بەنایاسایی براونەتە دەرەوەی هەرێم".
-"لەماوەی یەك مانگدا خاوەندارێتی هەردوو پاڵاوگەی بازییان و كەڵەكە بدرێتەوە بەحكومەتی هەرێم". 
-"سپاردنی پرسی پەسندكردنی بودجە بەپەرلەمان ...".
ئەم چوار خاڵە، نموونەی زۆر بچووكن لەبارەی گشتگیری بەڵێنەكان و جێبەجێ نەكردنیان، چونكە بەشێكیان پێوەندییان بەكاری پەرلەمانییەوە نییەو بەرپرسیارێتی حكومەتی عێراق و حكومەتی هەرێمی كوردستانە، پرسی بودجەش تا ئێستا دوای دوو ساڵ لەهەڵبژاردنی پەرلەمان، ئەگەرچی وەزیری دارایی گۆڕانیشە، بەڵام نەهاتۆتە پەرلەمان. بۆیە بەشێكی زۆرلەو بەڵێنانەی لیستی (148) ی بزوتنەوەی گۆڕان داویانەتە دەنگدەرانیان، بەشێكن لەكارنامەی حكومەت و پێوەندییان بەكاری پەرلەمانییەوە نییە. لەگەڵ ئەوەشدا، بەڵێنەكانی لیستی گۆڕان لەهەندێك خاڵدا، نزیكن لەوەی بەڵێنی هەڵبژاردنی پەرلەمانی بن، چونكە جەخت دەكەنە سەر داڕشتنی یاسای تازە، یا هەمواركردنەوەی هەندێك یاسای پێشتر، ئەوەش بنەمای سەرەكی كاری پەرلەمانییە. جگە لەم تێبینییانە لەبارەی بەڵێنەكان، لەساڵی سێیەمدا لیستی گۆڕان تەنیا (6)  بەڵێنی خۆیان جێبەجێكردووە كە بریتین لە:

1)(دانانی پلانێكی نیشتیمانی بۆ زیادكردنی بڕی شمەكی هەناردە و كەمكردنەوەی بڕی شمەكی هاوردە). ئەم بەڵێنە لەگەڵ پەسندكردنی یاسای ژمارە (2) ی ساڵی (2021) (پاراستنی بەرهەمە خۆماڵییەكان لە هەرێمی كوردستان) جێبەجێكراوە.
2)پێڕەوكردنی سیاسەتێكی كشتوكاڵی بەپێی نەخشەیەكی گشتی بۆ زیندووكردنەوە و هاندانی كەرتی كشتوكاڵ و بەگەڕخستنی ئەو پلان و ئامێرە هاوچەرخانەی كە لە وڵاتە پێشكەوتووەكان كاریان پێدەكرێت). نیوەی ئەم بەڵێنە لەگەڵ پەسندكردنی یاسای ژمارە (2) ی ساڵی (2021) (پاراستنی بەرهەمە خۆماڵییەكان لە هەرێمی كوردستان) جێبەجێكراوە.
3)(پاراستنی شوێنەوار و شوێنە مێژووییەكانی كوردستان و هەوڵدان بۆ نۆژەنكردنەوەیان). ئەم بەڵێنە لەگەڵ پەسندكردنی یاسای ژمارە (5) ی ساڵی (2021) (بەڕێوەبردن و پاراستنی شوێنەوار و كەلەپوور لە هەرێمی كوردستان) جێبەجێكراوە.
4)(پشتیوانیكردنی مادی و مەعنەوی و پەروەردەیی بۆ خاوەن پێداویستییە تایبەتەكان). ئەم بەڵێنە لەگەڵ یاسای(هەموارییەكەمییاسایمافوئیمتیازاتیكەمئەنداموخاوەنپێداویستیتایبەت و كورتەباڵاكان ژمارە (22)یساڵی(2011)لەهەرێمیكوردستان) جێبەجێكراوە.
5)(داڕشتنەوەی یاسا و ڕێنماییەكان سەبارەت بە پەروەردە، هاتووچۆ، كارگێڕی، هونەر و ڕاگەیاندن، بە جۆرێك جێگەی خواستی خاوەن پێداویستییە تایبەتەكانی تێدا ببێتەوە). ئەم بەڵێنە لەگەڵ یاسای(هەموارییەكەمییاسایمافوئیمتیازاتیكەمئەنداموخاوەنپێداویستیتایبەت و كورتەباڵاكان ژمارە (22)یساڵی(2011)لەهەرێمیكوردستان) جێبەجێكراوە.
6)(دامەزراندن و كاراكردنی ڕێكخراو و دامودەزگای تەندروستی و كۆمەڵایەتی و قوتابخانەی تایبەت بۆ پشتیوانی مادی و مەعنەوی خاوەن پێداویستییە تایبەتەكان). ئەم بەڵێنە لەگەڵ یاسای(هەموارییەكەمییاسایمافوئیمتیازاتیكەمئەنداموخاوەنپێداویستیتایبەت و كورتەباڵاكان ژمارە (22)یساڵی(2011)لەهەرێمیكوردستان) جێبەجێكراوە.

چوارەم: لیستی ژمارە (134) ی نەوەی نوێ‌.
نەوەی نوێ‌ (50) بەڵێنی بەدەنگدەرانی خۆیداوە، وەكو سەرجەم لیستەكانی تریش، بەشێكی زۆری بەڵێنەكانی جووڵانەوەی نەوی نوێ‌، جگە لەوەی بەڵێنی هەڵبژاردنی پەرلەمانی نین، بەرنامەو كاری ڕۆژانەو ئاسایی حكومەتن، یا پرۆگرامی حكومەتن و دەبێت حكومەت جێبەجێیان بكات، هەندێك لەم بەڵێنانە بەحكومەتیش جێبەجێ ناكرێن، نەوەكو پەرلەمان. لەكاتێكدا جووڵانەوەی نەوەی نوێ‌ خۆی بەئۆپۆزسیۆن دەزانێت و بەشداریش نییە لەحكومەت تاوەكو ئیشیان لەسەر بكات، بۆ نموونە:
ــ ڕەخساندنی سەدو پەنجا (150,000) هەزار هەلی كاری نوێ‌.
ــ دروستكردنی سەد هەزار (100,000) یەكەی نیشتەجێبوون.
ــ دروستكردنی (20) بەنداو لەهەرێمی كوردستان.
ــ دروستكردنی 20 نەخۆشخانەی 200 قەڕەوێڵەیی.
ــ دروستكردنی سێ‌ پاڵاوگەی نوێ‌ لەهەرێمی كوردستان.
ــ دامەزراندنی سێ‌ بانكی ئەهلی گەورە لەهەرێمی كوردستان.
ــ بەرزكردنەوەی توانای بەرهەمهێنانی چیمەنتۆ بۆ 10 ئەوەندە.
ئەم خاڵانەمان تەنیا وەكو نموونەیەك لەنێو بەڵێنەكانی لیستی نەوەی نوێ‌ دەرهێناوە، ئەگینا بەڵێنی لەم شێوەیەی زۆری تێدایە پێوەندییان بەكاری پەرلەمانییەوە نییە. بەگشتی لیستی نەوەی نوێ‌ لەماوەی ساڵی ڕابردووی كارەكانی پەرلەمانی كوردستاندا، تەنیا (2) بەڵێنی جێبەجێ كردووە.

1)(هاندانی بەرهەمی ناوخۆیی و ڕێگریكردن لە هاوردەكردنی ئەو بەرهەمانەی بەشی پێویستی هاوڵاتیان لەناو هەرێمدا بەرهەدێت بە جۆرێك كارنەكاتە سەر نرخی بەرهەمەكان و بە زیان بۆ هاوڵاتیان نەشكێتەوە). ئەم بەڵێنە لەگەڵ پەسندكردنی یاسای ژمارە (2) ی ساڵی (2021) (پاراستنی بەرهەمە خۆماڵییەكان لە هەرێمی كوردستان) جێبەجێكراوە.
2)(چارەسەركردنی ئاوەڕۆی سەرجەم شار و شاۆ‌وچكەكان و تەواوكردنی پڕۆژەی ئاوەڕۆی ئەو ناوچانەی تەواو نەكراون). ئەم بەڵێنە لەگەڵ پەسندكردنی یاسای ژمارە (4) ی ساڵی (2021) (پاراستنی پڕۆژە و تۆڕەكانی ئاو و ئاوەڕۆ لە هەرێمی كوردستان) جێبەجێكراوە.

پێنجەم: لیستی ژمارە (194) ی كۆمەڵی دادگەری كوردستان.
كۆمەڵی دادگەری بەرنامەی هەڵبژاردنی خۆی دابەشكردۆتە سەر (7) تەوەر، هەر تەوەرێك كۆمەڵێك بەڵێنی هەڵبژاردن لەخۆ دەگرێت و بەم شێوەیەی خوارەوە دابەشكراوە: سیاسی (9) بەڵێن، یاسایی (7) بەڵێن، ئابووری و خۆشگوزەرانی (13) بەڵێن، ئایینی (7) بەڵێن، پەروەردەو فێركردن (11) بەڵێن، كۆمەڵایەتی (11) بەڵێن، شەفافییەت و دادگەری (11) بەڵێن. 
وەكو سەرجەم لیستەكانی تریش، بەشێك لەبەڵێنەكانی كۆمەڵی دادگەری، جگە لەوەی بەڵێنی هەڵبژاردنی پەرلەمانی نین، بەرنامەو كاری ڕۆژانەو ئاسایی حكومەتن، یا پرۆگرامی حكومەتن و دەبێت حكومەت جێبەجێیان بكات، یا تەنانەت بەحكومەتیش هەرێمی كوردستانیش جێبەجێ ناكرێن، نەوەكو پەرلەمان، لەكاتێكدا كۆمەڵی ئیسلامی خۆی بەئۆپۆزسیۆن دادەنێت و بەشداریش نییە لەحكومەت، بۆ نموونە:
-ڕێگریكردن لەتاڵانفرۆشی نەوتی خاوو بەرهەمەكانی و دەرهێنانی لەدەستی كەس و حزب.
-پەرەپێدان و پاراستنی بەها باڵاكانی كۆمەڵگە، لەڕێگەی دامەزراوە پەروەردەییەكانی وەكو خێزان، میدیا، مزگەوت، قوتابخانەو ڕێكخراوو یانەكانەوە، هەروەها گرنگیدان بەو هۆكارو شێوازانەی دەتوانن ڕۆڵی گەورە ببینن لەچەسپاندن و پەرەپێدانی ئاكارو ڕەوشتی ئیسلامی.
-كردنەوەی شوێنی تایبەت بەنوێژكردن لەفەرمانگەو شوێنە گشتییەكان.
ئەم سێ‌ خاڵەمان تەنیا وەكو نموونەیەك لەنێو بەڵێنەكانی لیستی كۆمەڵی دادگەری دەرهێناوە، ئەگینا بەڵێنی لەم شێوەیەی زۆری تێدایە، نموونەیەكی بچووكن لەبارەی گشتگیری بەڵێنەكان و ئەستەمی جێبەجێكردنیان لەنێو هۆڵی پەرلەماندا، چونكە پێوەندییان بەكاری پەرلەمانییەوە نییە. بەشێكی زۆری بەڵێنەكانی لیستی كۆمەڵ، بەشێكن لەكارنامەی حكومەت، نەوەكو پەرلەمان. بەگشتی كۆمەڵی دادگەری (69) بەڵێنی بەدەنگدەرانی خۆیداوە، لەماوەی یەك ساڵی ڕابردووی كارەكانی پەرلەمانی كوردستاندا تەنیا (2) بەڵێن و نیوی خۆی جێبەجێ كردووە: 
1)(پەرەپێدانی زیاتری كەرتی كشتوكاڵ و توانای جووتیار لەپێناو پاراستنی ئاسایشی خۆراك، بە شێوەیەك لە سەرجەم بەرهەمە سەرەكییە كشتوكاڵییەكان هەرێمی كوردستان بگاتە خوددابینكاری و هەناردەكردنی بۆ دەرەوەی هەرێم). ئەم بەڵێنە لەگەڵ پەسندكردنی یاسای ژمارە (2) ی ساڵی (2021) ی (پاراستنی بەرهەمە خۆماڵییەكان لە هەرێمی كوردستان) جێبەجێكراوە.
2)(هەڵوەشاندنەوەی سیستەمی پاشەكەوتی زۆرەملێی مووچە كە بە نایاسایی سەپێندراوە بەسەر مووچەخۆراندا و گێڕانەوەی مووچەی پاشەكەوتكراویان). ئەم بەڵێنەش نیوەی جێبەجێكراوە و سیستەمی پاشەكەوت و لێبڕینی مووچە نەماوە، بەڵام نیوەكەی تر كە تایبەتە بە گێڕانەوەی مووچە پاشەكەوتكراوەكان، جێبەجێ‌ نەكراوە. 
3)(تایبەت بە گوزەرانی كەمئەندامان و خاوەن پێداویستی تایبەت، یاسای ماف و ئیمتیازی كەمئەندامان و خاوەن پێداویستی تایبەت جێبەجێبكرێت). ئەم بەڵێنە لەگەڵ یاسای(هەموارییەكەمییاسایمافوئیمتیازاتیكەمئەنداموخاوەنپێداویستیتایبەت و كورتەباڵاكان ژمارە (22)یساڵی(2011)لەهەرێمیكوردستان) جێبەجێكراوە.

شەشەم: لیستی ژمارە (119) ی یەكگرتووی ئیسلامی كوردستان.
یەكگرتووی ئیسلامی بەرنامەی هەڵبژاردنی خۆی دابەشكردۆتە سەر (11) تەوەرو (127) بەڵێنی بەدەنگدەرانی داوە. هەر تەوەرێك كۆمەڵێك بەڵێنی هەڵبژاردن لەخۆ دەگرێت، بەم شێوەیەی خوارەوە دابەشكراوە: حوكمڕانی ڕەشید (7) بەڵێن، دژایەتیكردنی گەندەڵی (6) بەڵێن، پێگەی هەرێمی كوردستان (9) بەڵێن، گەشەپێدانی ئابووری (37) بەڵێن، خزمەتگوزارییە گشتییەكان (19) بەڵێن، ئاسایش و ئاشتی كۆمەڵایەتی (8) بەڵێن، ڕۆشنبیری و هونەرو وەرزش (9) بەڵێن، چاودێری كۆمەڵایەتی (9) بەڵێن، ڕۆڵ و پێگەی ئافرەتان (5) بەڵێن، ڕۆڵ و پێگەی گەنجان (8) بەڵێن، پاراستنی ژینگە (5) بەڵێن.
بەشێك لەبەڵێنەكانی یەكگرتووی ئیسلامیش هەر وەكو حزبەكانی تر جگە لەوەی بەڵێنی هەڵبژاردنی پەرلەمانی نین، بەرنامەو كاری ڕۆژانەو ئاسایی حكومەتن، یا پرۆگرامی حكومەتن و دەبێت حكومەت جێبەجێیان بكات، یا تەنانەت بەحكومەتی هەرێمی كوردستانیش جێبەجێ ناكرێن، نەوەكو پەرلەمان، بۆ نموونە:
-دامەزراندنی پەیوەندییەكی هاوسەنگ لەنێوان گەلی كوردستان و گەلانی دراوسێ‌ و ناوچەكە، بۆ بەدیهێنانی ئاشتی و سەقامگیری سیاسی نێوانمان و دۆزینەوەی فۆڕمی نوێی پێكەوە ژیان لەسەر بنەمای ڕێزو بەرژەوەندی هاوبەش.
-چارەسەركردنی كێشەی كەركوك و ناوچە دابڕێندراوەكان و گێڕانەوەیان بۆ سەر هەرێمی كوردستان لەچوارچێوەی جێبەجێكردنی مادەی (140) ی دەستووری هەمیشەیی عێراقدا.
-دروستكردنی ژمارەیەك بەنداوی گەورەو بچووك.
-گەیاندنی گازی سروشتی بەماڵان و شوێنە گشتییەكان.
-دروستكردنی یاریگاو كۆمەڵگەی وەرزشی.  
ئەم پێنج خاڵەمان تەنیا وەكو نموونەیەك لەنێو بەڵێنەكانی لیستی یەكگرتووی ئیسلامیمان دەرهێناوە، ئەگینا بەڵێنی لەم شێوەیەی زۆری تێدایە، ئەمانە نموونەیەكی بچووكن لەبارەی گشتگیری بەڵێنەكان و ئەستەمی جێبەجێكردنیان لەنێو هۆڵی پەرلەماندا، چونكە پێوەندییان بەكاری پەرلەمانییەوە نییە. بەشێكی زۆری بەڵێنەكانی لیستی یەكگرتوو، بەشێكن لەكارنامەی حكومەت، نەوەكو پەرلەمان، لەكاتێكدا یەكگرتوو خۆی بەئۆپۆزسیۆن دەزانێت و بەشدار نییە لەحكومەت و ناتوانێت جێبەجێیان بكات. بەشێك لەبەڵێنەكانیش، بەڵێنی پەرلەمانین و دەكرێت لەپەرلەماندا كاریان لەسەر بكرێت و جێبەجێ‌ بكرێن، ئێمەش چاودێری ڕادەو ڕێژەی جێبەجێكردنیان دەكەین.     
لیستی یەكگرتووی ئیسلامی كە (127) بەڵێنی بەدەنگدەرانی خۆیداوە، لەماوەی ساڵی ڕابردووی كارەكانی پەرلەمانی كوردستاندا، تەنیا (4) بەڵێن و نیویجێبەجێ  كردووە، كە بریتی بوون لەم بەڵێنانە:

1)(هەڵگرتنی سیستەمی پاشەكەوتی مووچە و گێڕانەوەی سەرجەم شایستە داراییەكانی فەرمانبەران).ئەم بەڵێنە تەنیا نیوەی یەكەمی جێبەجێكراوە و سیستەمی پاشەكەوتی مووچە هەڵگیراوە. نیوەی دووەمی ئەم بەڵێنە جێبەجێ نەكراوە كە بریتییە لە گێڕانەوەی سەرجەم شایستە داراییەكانی فەرمانبەران.
2)(پاڵپشتی كردنی بەرهەمی خۆماڵی بە جۆرێك توانای كێبڕكێی هەبێت لەگەڵ بەرهەمی وڵاتانی دراوسێ‌ و بیانی). ئەم بەڵێنە لەگەڵ پەسندكردنی یاسای ژمارە (2) ی ساڵی (2021) ی (پاراستنی بەرهەمە خۆماڵییەكان لە هەرێمی كوردستان) جێبەجێكراوە.
3)(پەرەپێدانی پیشەسازی نەوت و گاز و سوود لێوەرگرتنیان لە بەرژەوەندی هاوڵاتیان). ئەم بەڵێنە لەگەڵ پەسندكردنی یاسای ژمارە (3) ی ساڵی (2021) (هاوردەكردن و عەمباركردن و فرۆشتنی بەرهەمە نەوتییەكان لە هەرێمی كوردستان) جێبەجێكراوە.
4)(باشكردنی بارو گوزەرانی خاوەن پێداویستییە تایبەتییەكان و دابینكردنی پێدوایستی ژیانیان). ئەم بەڵێنە لەگەڵ یاسای(هەموارییەكەمییاسایمافوئیمتیازاتیكەمئەنداموخاوەنپێداویستیتایبەت و كورتەباڵاكان ژمارە (22)یساڵی(2011)لەهەرێمیكوردستان) جێبەجێكراوە.
5)(بەرگریكردن لە مافی توێژە هعەژار و كەمدەستەكانی كۆمەڵگە و خاوەن پێداویستییە تایبەتییەكات لە دابینكردنی ژیانێكی شایستە بۆیان). ئەم بەڵێنە لەگەڵ یاسای(هەموارییەكەمییاسایمافوئیمتیازاتیكەمئەنداموخاوەنپێداویستیتایبەت و كورتەباڵاكان ژمارە (22)یساڵی(2011)لەهەرێمیكوردستان) جێبەجێكراوە.

هەڵسانگاندنی سێ‌ ساڵی تەمەنی پەرلەمانی كوردستان
ــ لەماوەی سێ‌ ساڵی تەمەنیدا، پەرلەمانی كوردستان (75) دانیشتنی كردووە.
ــ بەتەواو بوونی سێ‌ ساڵ لەتەمەنی خوولی پێنجەمی پەرلەمانی كوردستان، تەنیا (20) یاسا پەسند كراوە. (2) یاسا لەساڵی یەكەم، (7) یاسا لەساڵی دووەم، (11) یاسا لەساڵی سێیەم.
ــ لەكۆی (20) یاسای پەسندكراودا، سەرۆكی هەرێم (2) یاسای گێڕاوەتەوە بۆ پەرلەمان تاوەكو هەموار بكرێنەوە.سێ‌ لەم (20) یاسایە لەلایەن پەرلەمان خۆی هەمواركراوەتەوە و بە یاسایەكی تازە دەرچووە. (1) یاساش بۆ پەسندكردنی درێژكردنەوەی ویلایەتی سەرۆكی دیوانی چاودێری دارایی بووە.
ــ لەماوەی سێ‌ ساڵدا پەرلەمانی كوردستان (29) بڕیاری دەركردووە، ساڵی یەكەم (11) بڕیاری دەركردووەو ساڵی دووەمیش (11) بڕیار و ساڵی سێیەمیش (7) بڕیار. بەشی هەرە زۆری ئەم بڕیارانە بۆ ڕێكخستنی كاروباری خۆی و دانانی لێژنەكان و متمانەدان بەئەندامی تازە لەجێگای ئەوانەی دەستیان لەكاركێشاوەتەوەو، هەڵبژاردنی سەرۆكی تازەی پەرلەمان لەجێگای سەرۆكی پێشوو، درێژكردنەوەی خوول، هەڵبژاردنی سەرۆكی هەرێم، ناوزەدكردنی سەرۆكی ئەنجوومەنی وەزیران و متمانەپێدانی بوون. (1) بڕیاری تایبەت بوو بەدەستنیشانكردنی ڕۆژی جینۆسایدی ئێزدییەكان. (1) بڕیاری لەبارەی دەستنیشانكردنی بۆنە فەرمییەكانی پێكهاتەی توركمان بووە لەهەرێمی كوردستان. (1) بڕیار بۆ هەڵگرتنی پارێزبەندی بوو لەسەر پەرلەمانتار سۆران عومەر. (1) بڕیار لەبارەی قبووڵكردنی دەست لەكاركێشانەوەی پەرلەمانتار سۆران عومەر بوو لەپەرلەمانی كوردستان. (1) بڕیاریش بۆ پێكهێنانی لێژنەیەك بوو بۆ بەدواداچوون لەبارەی هەڕەشەكردن لەپەرلەمانتار د. كازم فاروق.(1) بڕیاری بۆ متمانەدان بووە بە وەزیری سامانە سروشتییەكان. (1) بڕیاری بۆ بێبەشكردنی پەرلەمانتارێك بووە لە دانیشتنەكانی پەرلەمان و لێژنەكان. (1) بڕیاری بۆ دیاریكردنی ڕۆژی ڕۆژنامەگەری كوردی بووە. (1) بڕیاری بۆ دانانی سەرۆكی دەستەی مافی مرۆڤ بووە. (1)
ــ سەبارەت بە بەڵێنی لیستەكان لەماوەی ئەم سێ‌ ساڵەدا، بەم شێوەیە بوو: پارتی تەنیا (4) بەڵێنی جێبەجێكردووە. یەكێتی تەنیا (13) بەڵێن و نیوی جێبەجێكردووە. گۆڕان تەنیا (8) بەڵێنی جێبەجێكردووە. نەوەی نوێ‌ (3) بەڵێنیان جێبەجێكردووە. كۆمەڵی دادگەری تەنیا (4) بەڵێن و نیویجێبەجێكردووە. یەكگرتووی ئیسلامی تەنیا (5) بەڵێن و نیوی جێبەجێكردووە. 

كۆتایی

ڕێكخراوی لێكۆڵینەوەو گەشەپێدانەوە (RDO)،ڕێكخراوێكی ناوخۆیی سەربەخۆی نا حكومییە، ئیش لەسەر توێژینەوەو گەشەپێدان لەهەرێمی كوردستان دەكات و، لەساڵی (2011) لە هەولێر دامەزراوە.



PM:02:47:04/10/2021