هەڵەبجە.. پاسەوانێک بە چەقۆ و ئۆتۆمبیل کوژرا


بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی هەڵەبجە ڕایگەیاند، پۆلیسیکی لقی ١٢ی پارتی دیموکراتی کوردستان لە هەڵەبجە بە کوژراوی دۆزرایەوە.    
  
لە ڕاگەیەنراوێکدا بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی هەڵەبجە ئەمڕۆ سێشەممە ٥ تشرینی یەکەم ڕایگەیاند، "سەرلەبەیانی ئەمڕۆ سێشەممە تەرمی پۆلیسێکی لقی ١٢ی پارتی دیموکراتی کوردستان لە ناحیەی سیروان، لە نزیک بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی هەڵەبجە بە کوژراوی دۆزرایەوە."     
ئاماژەی بەوەشکردووە، "تەرمی کوژراوەکە گواستراوەتەوە بۆ پزیشکی دادی هەڵەبجە و لێکۆڵینەوەش لە ڕووداوەکە دەستیپێکردووە."   

بەپێی زانیاریەکانی سپی ئەو پاسەوانە تەمەنی ٤٧ ساڵەو خاوەنی سێ مناڵە و بەچەقۆ کوژراوەو دواتر بە ئۆتۆمبیل بەسەریدا رۆشتوون. 



PM:12:43:05/10/2021