بڕی یەک ملیار دینار بۆ نەخۆشخانەیەکی کەلار خەرجکرا

لەسەر بڕیاری سەرۆكی حكومەتی هەرێم بڕی یەك ملیار دینار بۆ كڕینی ئامێرێكی پێشكەوتوو بۆ نەخۆشخانەی گشتی كەلار تەرخانکرا. 

وەزارەتی تەندروستی حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند" لەسەر بڕیاری مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان رەزامەندی درا بە تەرخانکردنی بڕی یەک ملیار دینار بۆ دابینکردنی ئامێرێکی پێشکەوتووی سیتی سکان CT Scan بۆ نەخۆشخانەی گشتی کەلار لە دەڤەری گەرمیان".

ئاماژەی بەوەشکردووە: سوپاسی سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران دەکەین بۆ پاڵپشتیکردنی خزمەتگوزاریەکانی تەندروستی بە تایبەتی دابینکردنی ئەم ئامێرە بۆ خزمەتکردنی هاوڵاتییانی دەڤەری گەرمیانە.


AM:10:06:06/10/2021