وێنە.. بەڕێوەچوونی دەنگدانی تایبەت لە شاری سلێمانی

کاتژمێر ٧:٠٠ی بەیانی ئەمڕۆ هەینی پرۆسەی دەنگدانی تایبەت لە سەرتاسەری عیراق و هەرێمی کوردستان دەستیپێکرد. 

بەپێی ئەو داتایانەی کە کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق بڵاویکردوەتەوە، ئەمڕۆ یەک ملیۆن و ٧٥ هەزار و ٧٢٧ کەس لە هێزە ئەمنییەکان لە دەنگدانی تایبەتدا مافی دەنگدانیان هەیە، لە زیندانەکانیشدا ٦٧١ کەس و ئەو ئاوارانەشی لە وەزارەتی کۆچ و کۆچبەرانی عیراق تۆمارکراون و مافی دەنگدانیان هەیە لە ١٧ پارێزگا دەنگ دەدەن و ژمارەیان ١٢٠ هەزار و ١٢٦ کەسە.

هاوکات لە هەرێمی کوردستانیش زیاتر لە ٣٣١ هەزار کەس دەنگدانی تایبەت دەیانگرێتەوە و ١٢٢ بنکەی دەنگدان بۆ هێزە ئەمنییەکان تەرخانکراوە، ٥٢ بنکە لە هەولێر، ٤١ لە سلێمانی و ٢٩ بنکەش لە دهۆک.


PM:03:22:08/10/2021