زیاتر لە نیو ملیار دینار بۆ ژمارەیەک پرۆژە لە شارۆچكەكانی دەوروبەری هەولێر جێبەجێ دەكرێن

وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزاری هەرێم ڕایدەگەیەنێت" زیاتر لە نیو ملیار دینار بۆ 22 پرۆژە لە شارۆچكەكانی دەوروبەری هەولێر جێبەجێ دەكرێن". 

بەپێی ڕاگەیەندراوێکی وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزاری حکومەتی هەرێمی کوردستان، لەسەر ڕێژەی 15%ی داهاتی شارەوانییەكان 22 پرۆژەی هەمەجۆری خزمەتگوزاری لە شارۆچكەكانی دەوروبەری هەولێر جێبەجێ دەكرێن و وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزاریش بڕیاری خەرجكردنی زیاتر لە 537 ملیۆن دیناری داوە بۆ تەواوكردنی پرۆژەكان.

لە ڕاگەیەندراوەکەدا ئاماژە بەوەشکراوە: ئەو شارۆچكانەی لەو گوژمەیە سوودمەند دەبن، سەرجەمیان كەوتوونەتە سنووری بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی شارەوانییەكانی هەولێر، ئەوانیش: قوشتەپەی نوێ، كانی قڕژاڵە، بنەسڵاوە، شەمامك، خەلیفان، سفەیە، ئاشتی، تەقتەق، بەحركە، بالیسان، نۆژەنكردنەوەی بینای شارەوانیی ڕزگاری، دارەتوو، خەبات، كەسنەزان، ناحیەی هیران، مەلائۆمەر، شەقڵاوە، باسرمە، سكتان.

ئەوەشی خستەڕوو: گوژمەی (537 ملیۆن و 664 هەزار و 250) دینار لەسەر ڕێژەى %15ى داهاتى شارەوانییەكان بە مەبەستی جێبەجێكردنی 22 پرۆژەی خزمەتگوزاری لە سنووری بەڕێوەبەرایەتیی شارەوانییەكانی هەولێر خەرج كرا.


PM:02:25:09/10/2021