لە چەند بنکەیەکی دەنگدان ئامێرە زیرەکەکان کێشەیان تێکەوت و پەنجەمۆری دەنگدەرانی تایبەت ناخوێننەوە.
ئەمڕۆ یەکشەممە پەیامنێری ماڵپەڕی (سپی) لە شاری سلێمانی رایگەیاند" لە ژمارەیەک لە بنکەکانی دەنگدانی شاری سلێمانی ئامێرەکانی دەنگدان کار ناکەن و ماوەی کاتژمێرێکە وەستاوە".
ئاشکراشیکرد: کێشە لە ئامێرەکانی خوێندنەوەی پەنجەمۆرەکاندا دروستبووە و دەنگدەران ناتوانن بەوهۆیەوە بەشداری لە دەنگداندا بکەن.
هاوكات بەپێی زانیارییەکانی (سپی)، لە پارێزگای هەولێریش لە قوتابخانەی (ژیلوان) ئامێرەکانی دەنگدان كار ناكات و تیمەكان سەرقاڵی چارەسەركردنی كێشەكەن.