بۆ سەرهەڵدانەوەی نەخۆشی كۆلێرا ئامادەكاریی دەكرێت

د.رێكەوت حمەرەشید، وەزیری تەندروستی رایگەیاند: پێویستە هەماهەنگی زیاتر لەنێوان وەزارەتی تەندروستی و بەرێوەبەرایەتیەكانی ئاو و ئاورۆكان هەبێت و دەزگاكانی راگەیاندیش رۆلی زیاتر بگێرن.

لەگەڵ بەرزبونەوەی پلەكانی گەرما ومەترسیەكانی سەرهەڵدانی نەخۆشی كۆلیرا ئەمرۆ 7-7-2014 لەدیوانی وەزارەت د.رێكەوت حمەرەشید وەزیری تەندروستی سەرپەرشتی كۆبونەوەی بەرێوەبەرایەتی خۆپاراستنی تەندروستی كرد،

لەسەرەتاباس لەئامادەكاریەكانی وەزارەت كرا بەتایبەت دابین كردنی دەرمان و تیمی تایبەت و بڵاوكردنەوەی لایەنی هۆشیاری و رۆشنبیری تەندروستی لەبنكەتەندروستیەكان و گەیاندنیان بەهاوڵاتیان، هەروەك وەزیری تەندروستی بەپێویستی زانی هەماهەنگی زیاتر بكرێت لەنێوان وەزارەتی تەندروستی و وەزارەتی گەشت وگوزار بەتایبەت بەرێوەبەرایەتیەكانی ئاو و ئاوەرۆكان بۆدانانی میكانزمێكی گونجاو بۆپاراستنی هاوڵاتیان لەپیس بوونی ئاوی. بۆئەمەش بەگرنگ زانرا دەزگاكانی راگەیاند رۆلی زیاتر بگێرن بۆهۆشیاری كردنی هاوڵاتیان لەبەكارهێنانی ئاوی خاوێن و دوركەوتنەوە لەئاوی پیس.

د.رێكەوت حمەرەشید وەزیری تەندروستی بەئامادەبوانی راگەیاند دەبێت پەلەبكرێت لەروپێوی پشكنینی ئاو بەشێوەیەك فراوانتربكرێت و كاربكرێت بۆبەرزكردنەوەی ئاستی رۆشنبیری هاوڵاتیان لەبەكارهێنانی ئاوی خاوێن.

لەبەشێكی تری كۆبونەوەكە گفتوگۆلەبارەی رێگاكانی بەرگرتن و سەرهەڵدانی نەخۆشی كۆلیراكرا بەتایبەت لەوەرزی هاوین كەپلەكانی گەرما بەرزدەبێتەوە و نیشانەكانی ئەم نەخۆشیەش لەكەسی توشبوو دەردەكەوێت و هەورەها بریاردا لەپارێزگاكان لێژنەی تایبەت پێكبهێندریت بۆزیاتر كاركردن و سەخستنی ئامادەكاریەكانی وەزارەت بۆنەخۆشی كۆلیرا.

نەخۆشی كۆلێرا نەخۆشیەكی مەترسیدار كەبەشێكی زۆری پەیوەندی بەسەرچاوەی ئاوی پیس هەیە و یەكیك لەنیشانەكانی ئەم نەخۆشیەش بەرزبونەوەی پلەكانی گەرمای لەش و سكچونێكی توندە لەكەسی توشبوو. بۆیە پێویستە لەكاتی هەست كردن بەنیشانەكانی ئەم نەخۆشیە سەردانی نزیكترین بنكەی تەندروستی بكرێت بۆوەرگرتنی چارەسەری پێویست.



PM:02:27:07/07/2014