لە بیارە شەرە تەقە لە نێوان لایەنگرانی پارتی و یەکێتی دروست بوو

لە یەکێک لە قوتابخانەکانی بیارە شەرە تەقە لە نێوان لایەنگرانی پارتی و یەکێتی دروست بوو و بەو هۆیەوە دەنگدان لەو بنکەیە وەستا.

بەپێی زانیارییەكانی (سپی)، ئەمڕۆ یەکشەممە لەکاتی بەڕێوەچوونی پرۆسەی دەنگدان بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق لە قوتابخانەی پیرشالاریاری بیارە شەرە تەقە لە نێوان لایەنگرانی پارتی و یەكیتی دروست بوو، بەو هۆیەوە دەنگدان لەو بنكەیە وەستاوە.

هەر بەپێی زانیارییەكانی (سپی)، لە ئەنجامی شەڕەتەقەکەش چەند کەسێک بریندار بوون.


AM:11:59:10/10/2021