لە کەرکوک و خورماتو و خانەقین کورد سەرکەوتن بە دەستدەهێنێت

بەپێی ئامارە سەرەتاییەکانی کەرکوک و ناوچە جێناکۆکەکانی گەرمیان و باکوری پارێزگای دیالە نوێنەرانی کورد لە ژمارەیەک کورسی بەرچاویان هێناوەو لە پێش هێزە عەرەبی و تورکمانەکانەوەن.

بەپێی زانیارییەکانی " سپی " کە لە نوێنەرانی سەر سندوقەکانی دەنگدان و حیزبە کوردستانییەکانەوە لە کەرکوک و ناوچە جێناکۆکەکان دەستی کەوتووە، لە کەرکوک کورد ٦ کورسی بە دەستهێناوەو کێ بەرکێیەتی لەسەر کورسی ٧ ، کە کۆی کورسیەکانی ئەو پارێزگایە ١٢ کورسیە، بەم پێیە کورد نیوەی کورسیەکانی هێناوەو کێبەرکێ لەسەر کورسیەکی تر دەکات.

هەرچی شاری خورماتووە کە تا ئێستا کورد کورسیی تێدا بەدەست نەهێناوە، لەم هەڵبژاردنەدا کورد توانیوویەتی کورسیەک بە دەست بهێنێت.

لە شاری خانەقین کاندیدێکی کورد توانیوویەتی سەرکەوتن بە دەست بهێنێت.

تا ئێستا ناوچە جێناکۆکەکانی پارێزگای موسڵ و ناو موسڵ زانیاری ئەوتۆ لە بەردەستدا نییەو، نازانرێت چەند کورسی بە دەستهێنراوە. 
 

PM:09:27:10/10/2021