سەرۆک وەزیرانی عێراق رایگەیاند " جێگری ئەبوبەکر بەغدادی و سەرپەرشتیاری دارایی رێکخراوی داعش دەستگیرکرا".
ئەمڕۆ دوو شەممە، مستەفا كازمی سەرۆك وەزیرانی عیراق رایگەیاند " باڵی هەواڵگری قورسترین ئەركی خۆی جێبەجێكرد و توانی داواكراو سامی جاسم سەرپەرشتیاری دارایی گروپی چەكداری داعش لە دەرەوەی وڵات دەستگیر بكات".
سەرۆک وەزیرانی عێراق لە درێژەی زانیارییەکانی کە بڵاویکردەوە وتیشی " سامی جاسم جێگری ئەبوبەكر بەغدادی بووە كە کەسی یەكەمی گروپی چەكداری داعش بوو".
دوێنێ ١٠ تشرینی یەکەم لە رۆژی هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراقدا مستەفا كازمی سەرۆك وەزیران رایگەیاند " مژدەیەكی خۆشمان بۆ سبەینێ پێیە".