دوا ژمارەی کورسی حیزبەکان لە پارێزگای هەولێر

بەپێی راگەیاندنی بەرایی هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق سەرجەم کاندیدەکانی پارتی لە سنوری پارێزگای هەولێر کە ١١ کاندیدبوون سەرجەمیان توانیویانە سەرکەوتن بە دەستبهێنن.

بە گوێرەی ئەو ئەنجامە بەراییانەی کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنی عێراق رایگەیاندووە، پارتی دیموکراتی کوردستان لە سنوری پارێزگای هەولێر توانیوویەتی ١١ ئەندامی بەگەیەنێتە پەرلەمانی کوردستان.

هەرچی هێزی دووەمە، نەوەی نوێیە کە توانیوویەتی ٣ کورسی بگەیەنێتە پەرلەمانی کوردستان.

یەکێتی نیشتمانی کوردستان کە لە چوارچێوەی هاوپەیمانی کوردستاندایە، توانیوویەتی ١ کورسی بە دەستبهێنێت.

بەپێی دابەشکردنی کورسیەکانی پەرلەمانی عێراق، پاریزگای هەولێر ١٥ نوێنەرایەتی لە پەرلەمانی عێراق هەیە. 

 

PM:07:54:11/10/2021