ڤیدیۆ.. کۆمسیۆن: تا ئێستا لەسەرانسەری عێراق ٣٦٨١ وێستگەی دەنگدان نەژمێردراون

کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق رایگەیاند، " تا ئێستا لەسەرانسەری عێراق ٣٦٨١ وێستگەی دەنگدان نەژمێردراون".

بەرپرسانی باڵای کۆمسیۆن لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەگەریدا لە بەغدا رایانگەیاند" تا ئێستا لەسەرانسەری عێراق ٣٦٨١ وێستگەی دەنگدان نەژمێردراون، ئەو وێستگانەی جیاکردنەوی دەنگەکانیان بۆ نەکراوە ٦٠ هەزار دەنگەو بەسەر سەرجەم پارێزگاکانی عێراقدا دابەشبون، هەروەها ئەو ئەنجامانەی ئاشکرا کراون تەنها ئەنجامی ئەلکترۆنین و ئەنجامی کۆتایی دوای پەسەندکردنی تانەکان ئاشکرا دەکرێت."

هەروەها لەو کۆنگرە رۆژنامەگەریدا ئاشکرا کرا کە دوای داخستنی بنکەکانی دەنگدان تیمەکانیان ئەنجامی ٨٧٥٤ وێستگەی دەنگدانیان بەدەست جیاکردەوە و لەئەنجامدا ژماردنی دەنگەکان بەدەست و ژماردنی ئەلیکترۆنی ١٠٠% هاوتابون.



PM:07:00:12/10/2021